کوردستان میدیا: ئەسەد خانی رەزاو کەسایەتییەکی خۆشناوی ناوچەی هەورامان بەهۆی پیری لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، ئەسەد خانی رەزاو لە ئاوایی رەزاو سەربە شارستانی سەوڵاوا لە تەمەنی ٨٤ چوار ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو باوکی هاوڕێ شەهێن بەهمەن سوڵتانی ئەندامی حیزب و بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان لە فینلەند و هەروەها مامی تەحسین رەزاوی ئەندامی حیزبە، ئەسەد خان هەمیشە ئاواتی ئەوەی دەخواست دەرفەتێک بڕەخسێ تاکوو پاش نزیک بە سێ دەیە دووری لە جگەر گۆشەکەی لە نزیکەوە ئەو ئازیزانەی ببینێتەوە و لە ئامێزیان بگرێ.
بنەماڵەی ئەسەد خان لەلایەن هەر دوو رێژیمی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامییەوە هەر بەهۆی کوردایەتی و نیشتمانپەروەرییەوە لەژێر زەخت و گوشاری بەردەوامدا بوون. بۆ وێنە باوکی خوالێخۆشبوو ئەسەد خان ناسراو بە حوسەین خانی رەزاو لە گرتووخانەکانی دەسەڵاتی پەهلەویدا گیانی لە دەست دا و تەنانەت تەرمەکشی نەدرایەوە بە بنەماڵەکەی.
هەروەها حەسەن خانی رەزاو برای ئەسەد خان لە دەورانی کۆماری کوردستاندا پشتیوان و یارمەتیدەری کۆمار بوون و لەلایەن پێشەوا قازی سەرۆک کۆماری کوردستانەوە متمانەیەکی زۆری پێ کراوە و بۆ گەیاندنی پەیامی کۆمار و شەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە ناوچەی هەوراماندا راسپێردراوە و هەر ئەم هەوڵ و کوردایەتییەش بوو کە وای کرد پاش رووخانی کۆمار، حەسەن خان بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە زیندانەکانی رێژیمی پاشایەتیدا زیندانی بکرێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات و خۆی لە خەمی لە دەست دانی ئەسە خاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد