کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە هەولێر سەردانی سکرتاریەتی حیزبی یەکگرتوویی ئیسلامیی کرد

15:58 - 19 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەردانی ئەو حیزبەیان کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨‌ی رێبەندان، شاندێکی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە هەولێر بە سەرپەرستی محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سەردانی حیزبی یەکگرتوویی ئیسلامییان کرد.
شاندی پێوەندییەکان لەلایەن محەممەد فەرەج، ئەمینداری یەکگرتوویی ئیسلامییەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەو سەردانەدا شاندی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی ١٩ ساڵەی دامەزرانی ئەو حیزبەی لە ئەندامانی رێبەریی حیزبی یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان کرد.