کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهێدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە مەریوان

13:04 - 29 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە گوندی ولەژێری ناوچەی مەریوان، کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٧ی رێبەندان حوسێن تاتوورە باوکی شەهید عەلی تاتوورە خەڵکی گوندی ولەژێری سەربە شاری مەریوان بەهۆی پیری کۆچی دوایی کرد.
حوسێن تاتوورە مرۆڤێکی جێگای رێزی خەڵکی گوندەکەی و ناوچەکە بوو.
تەرمی ناوبراو لە رێوڕەسمێکدا لە نێو ئاپۆرای خەڵکی گوندی ولەژێر بە خاک سپێرادرا.
عەلی تاتوورە کوڕی حوسێن تاتوورە یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی هێزەی زاگرۆس بوو کە بە پیلانێکی دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان دەرمانداو و پاشان شەهید کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک حوسێن دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد