کوردستان میدیا: دوو شاندی کۆمیتەکانی حیزبی دێمۆکرات لە سوێد و بریتانیا، لە رێوڕەسمی ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە بەشدارییان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی رەشەمە شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد بە سەرپەرستیی حامید دروودی ئەندامی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵە، رێکخراویی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە رێوڕەسمی ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە ستکهۆڵم بەشداریی کرد.
لەم رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب خوێندرایەوە کە وێڕای پیرۆزبایی ئەو رۆژە، پڕژابووە سەر پێویستیی هاوکاری و یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکان، دروشمێک کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە مێژووی خەباتی خۆیدا بانگەشە و خەباتی بۆ کردووە و دەکات.
لەلایەکی دیکەوە و هەر لە هەمان رۆژدا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە بریتانیا بە بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە رێوڕەسمی ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵەدا بەشداریی کرد.
شاندی کۆمیتەی حیزب بە سەرپەرستیی فەرید دەیهیم لەم رێوڕەسمەدا پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کرد.