کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە سوێد سمینارێکی پەروەردەیی بەڕێوەبرد

13:20 - 9 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: بەشی پەروەردە و بارهێنانی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی لە سوێد، سمینارێکی پەروەردەیی لەژێر ناوی رێکخراوە و چەند پێناسەیەک بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو سمینارە چەند رۆژ پێش ئێستا لەلایەن بەشی پەروەردە و بارهێنانی کۆمیتەی حیزب لە سوێد و بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزب لە کالمار بۆ بەهیە حەیدەری بەرپرسی بەشی پەروەردە و بارهێنانی کۆمیتە پێکهات.
سمینارەکە بە راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
پاشان ناسر ئەشرەفی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی کالمار، باس و بابەت و برگەکانی سیمینارەکەی بە بەشداران ناساند.
دواتر بەهیە حەیدەری باسێکی لەسەر رێکخراو و پێناسەکانی و هەروەها گرنگیی ئاشنا بوونی ئەندامانی حیزب بەو پێناسانە پێشکەش کرد.
بەهیە حەیدەری لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە ئەو ئاڵوگۆڕانە کرد کەلە پێڕەو و پرۆگرامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانی ئەندامان هاتووەتە ئاراوە.
دوا بەشی سیمینارەکە بۆ پرسیار، پێشنیار و رەخنەی بەشداران، تەرخان کرابوو.