کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران هەوڵی لەنێو بردنی سەیرانگاكانی كوردستان دەدات

18:09 - 5 بانەمەڕ 2712

كوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامی ئێران لە ترسی بەربڵاوبوونی سەیران و جەژنە نەتەوایەتییەكانی گه‌لی كورد، هەوڵ دەدات سەیرانگاكانی كوردستان لەناو ببات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەو ماڵپەڕی كوردستان میدیا: رێژیم لە پیلانێكی دوژمنکارانەدا هەوڵ دەدات سەیرانگای گەورەی دەشتی بێلوو لە رێگای سەمایەدارێكی خەڵكی مەشهەدەوە بكڕێ‌ و بیكات بە شەهرەكی سەنعەتی، ئەوە لە حاڵێك دایە كە مەریوان دەشتاییەكی زۆری هەیە بۆ ئەم جۆرە پڕۆژانە.

رێژیم لە شۆڕشی نوێ و مەدەنییانە لە سەیرانگاكانی كوردستاندا دەترسێت، هەروەك جەژنی بەشكۆی نەورۆزی ئەمساڵ لە زووربەی شارەكانی كوردستاندا، كە یەك لەوان لە سەیرانگای دەشتی بێلووی مەریوان بوو كە رێژیم بۆ پێشگیری لە پەرەساندن و بەشكۆتر بوونی جەژن و بۆنە نەتەوایەتییەكانی گەلی كورد لە شاری مەریوان پیلانی داڕشتووە ئەو سەیرانگایە بە بیانووی سازكردنی شەهرەكی سەنعەتی لەناو ببات.

چەند ساڵ بەرلە ئێستاش سپای پاسداران ویستی ئەو شوێنە بكڕێ، بەڵام لەگەڵ دژكردەوەی خەڵكی مەریوان رووبەڕوو بۆوە و ئەو پیلانەی رێژیم پووچەڵ كراوە.