کاوە بەهرامی
خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دابین کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی ئێران دا پڕ له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و رووداوی ناخۆش و خوێن و قوربانی‌دانه. باس له‌سه‌رکردنی هه‌رکام له‌و روداوانه‌ی قۆناغه‌کانی خه‌بات، ته‌نیا له‌رێگه‌ی نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانه‌وه‌ده‌کرێ مافی خۆی پێ بدرێ.
مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کێک له‌و رووداوانه‌یه‌که‌له‌ساڵه‌کانی 66 ی هه‌تاوی به‌رۆکی حیزبی ئێمه‌ی له‌هه‌ورامان گرت که‌زۆرجار ئه‌م رووداوه‌باس کراوه‌و هێندێک که‌سیش له‌وانه‌یه‌له‌نزیکه‌وه‌له‌ره‌وتی ئه‌و رووداوه‌تاڵه‌دا به‌شداربووبن که‌که‌م و کورت باسیان له‌سه‌ر کردبێت، که‌سانێکیش بوون که‌قه‌ت له‌جه‌رگه‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌دا نه‌بوون به‌ڵام باسیان له‌سه‌ر کردووه‌و نووسیویانه، هه‌ڵبه‌ت مافی هه‌ر تاکێکی ئه‌م جیهانه‌یه‌که‌بۆچوون و نه‌زه‌ری خۆی له‌سه‌ر هه‌ر رووداو یان بابه‌تێک بڵاو بکاته‌وه، به‌ڵام بێ گومان وردترین نووسین هی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌شاره‌زای رووداوه‌کانن.
لێره‌دا ناچمه‌سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته‌تاڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌ق و پۆپ و کێشه‌ی لێ دروست ده‌بێ.
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی گێڕا، چونکوو هێڕشی ئه‌و رژێمه‌بووه‌هۆی کاردانه‌وه‌ی رێژیمی عێراق و کیمیایی باران کردنی ئه‌و شاره.
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران تا ساڵی 66 ی هه‌تاوی شاری نه‌وسوود و ده‌ورووبه‌ری وه‌ک ناوچه‌یه‌کی رزگارکراو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا بوون و به‌ده‌ستی ئه‌و حیزبه‌ئیداره‌ده‌کرا و به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی شاهۆی حیزبی دێموکرات پارێزگاری له‌م شاره‌ده‌کرد و ده‌یان پەلاماری دڕندانه‌ی ئه‌و رژێمه‌یان بۆ داگیرکردنی ئه‌و شاره‌ی پووچه‌ڵکرده‌وه.
نامهه‌وێ باسی چه‌ندی و چۆنی قاره‌مانی هێزی شاهۆی هه‌ورامانی حیزبی دێموکرات بکه‌م، هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌شاهیدی به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی ئه‌و پێشمەرگانه‌و تێکشکان و داگیرکه‌رانی کوردستان تا ساڵی 66 له‌ناوچه‌ی هه‌ورامانن.
له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه‌هه‌ر وه‌ک ئه‌و کاتیش خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو، به‌شێک له‌هێرشی رژێم بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ تێکدانی باره‌گا و بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات له‌و ناوچه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی رابردووی رژێم له‌و ناوچه یه‌دا بۆ داگیر کردنی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زوور به‌تایبه‌تی شاری هه‌ڵه‌بجه‌لانکه‌ی شۆڕش و راپه‌ڕین و به‌ربه‌ره‌کانێ دژی رێژیمی به‌عسی فاشیست بوو که‌ئه حزابی کوردستانی عێراق له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر چالاک و تێکۆشه‌ر بوون به‌تایبه‌ت له‌سنووری ئێمه‌یه‌کیه‌تیی نیشتمانی ده‌وری تایبه‌تی هه‌بوو که‌په‌یوه‌ندییه‌کی باشمان له‌گه‌ڵ هێزی هه‌ورامانی ئه‌وان بوو.
ئێمه‌ئاگاداری جموجۆڵه‌کانی هێزه‌کانی رژێم له‌سنووری نه‌وسوود وشاره‌زوور بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌هێزه‌کانی ئێمه‌له‌سنوورێکی به‌ربڵاودا له‌رێژاو تا هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌جێگیر ببون و ئاگاداری هه‌رچه‌شنه‌جموجۆڵێکی هێزه‌کانی رێژیم بووین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆماری ئیسلامی له‌رێگای دۆستانی هه‌ر دوولاوه‌راسپارده‌ی بۆ ئێمه‌ده‌نارد که‌ئێمه‌له‌هێرش و په‌لاماری خۆمان بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌سنووری حیزبی دێموکرات ده‌پاریزین و چه‌ندین شه‌رت و مه‌رجیان بۆ ئێمه‌دانا به‌ڵام ئێمه‌له‌وڵامی ئه‌م راسپاردانه‌دا رامانگه‌یاند، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی په‌لاماری رێژیم بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه‌یه‌که‌م په‌لاماه‌ره‌بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی ئێمه‌و قه‌وڵ و به‌ڵێنی ئه‌وان بۆ ئێمه‌جێگای باوه‌ڕ نییه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ئاماده‌کارای هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه‌روون و ئاشکرا بوو.
له‌به‌رچاوی هێزه‌کانی سوپای عێراق خه‌ریکی کێشانی جادده‌له‌سنووری ئه‌حمه‌د ئاوا و لێدانی پرد له‌سه‌ر ئاوی سیروان له‌سازان بوون.
هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌نه‌بوو.
زۆرتر وا وێده‌چوو که‌پێکه‌وه‌بۆ ئه‌م کاره‌ساته‌دڵته‌زێنه‌هاوکارییان کردبێ.
هه‌روه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا یه‌که‌مین په‌لاماری هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌پێش هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی عێراق له‌رێکه‌وتی 22/12 /66 له‌به‌رزاییه‌کانی ئاوه‌زنێ و هه‌واره‌به‌رزه، هێرش کرایه‌سه‌ر بنکه‌و سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات.به‌هۆی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئێمه‌یه‌که‌م په‌لاماریان وا تێک شکێندرا که‌بیرمان لێ نه‌کرده‌وه‌جارێکی دیکه‌روو له‌و سه‌نگه‌رانه‌بکه‌ن. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی گیانی رۆڵه‌کانی بۆ گرینگ نیه‌و ئه‌وه‌ی که‌بۆ ئه‌و گرینگه‌گه‌یستن به‌مه‌به‌ست و ویسته‌کانیه‌تی ، به‌گشتی پاش دوو جاری دیکه‌هێرش و په‌لاماری هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنکه‌و سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی شاهۆ و زاگرۆسی حیزبی دێموکرات گورزێکی وا کورچبڕیان لێ وه‌شاندن و تێکیان شکاندن که‌جارێکی دیکه‌له‌و سنووره‌وه‌نه‌گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌وه‌ی که‌بۆ ئێمه‌جێگای بیرکردنه‌وه‌نه‌بوو تێکشکانی سپای عێراق له‌ماوه‌یه‌کی کورت و گه‌یشتتنی هێزی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی و سوپای پاسداران بۆ قولای شاره‌زوور و ته‌قاندنه‌وه‌ی پردی زه‌ڵم له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌که‌ی سلێمانی بۆ شاره‌زوور بوو. له‌راستیدا هه‌موو رێگاکانی وشکایی په‌یوه‌ندی نێوان سلێمانی و شاره‌زووری پچراند و به‌ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌که‌وته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی په‌لامارده‌ره‌وه.
ئه‌و کاره‌بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ده‌ورووبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور بکه‌وێته‌ژێر ده‌ستی کۆماری ئیسلامی و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌له‌لایه‌ن رێژیمی عێراقه‌وه‌ده‌ستی پێ‌کرد.
ئێمه‌هێزه‌کانی خۆمان له‌سازان و هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌و هه‌روه‌ها هێزی 110ی به‌یان و مه‌ڵبه‌ندی 2 له‌هانه‌گه‌رمه‌له‌جێگیر بوون ئاگادار کرده‌وه‌و له‌شاری عه‌نه‌ب یه‌کمان گرت.هێزی زاگرۆس له‌گه‌ڵ هێزی شاهۆ له‌نه‌وسوود و ده‌ورووبه‌ریدا له‌تێکشکاندنی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ورێکی به‌رچاویان گێڕا.
جێگای ئاماژه‌پێکردنه‌که‌له‌سنووری هه‌ورامان ته‌نیا پێشمەرگه‌کانی حیزبی دێموکرات جێگیر بوون.
ئێمه‌هێزه‌کانی خۆمان له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا له‌گوندی عه‌نه‌ب کۆکرده‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێزێکی کۆمه‌له‌له‌شاره‌دێی بیاره‌ی کوردستانی عێراق بوو ئاگادارمان کردن که‌ده‌توانن به‌هێزه‌کانی ئێمه‌په‌یوه‌ست بن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌نه‌هاتن و ته‌نیا چه‌ند که‌سێکیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئێمه پێوه‌ندییان گرت و هه‌تا کاتی ده‌ربازون له‌گه‌ڵمان بوون.
پاش کیمیاباران په‌یوه‌ندیمان به‌ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه‌کرد ، چه‌ند که‌س له‌ئه‌ندامانی رێبه‌ری که‌له‌ناوچه که‌به‌رپرسایه‌تیان هه‌بو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ده‌وه‌ره‌کۆبوونه‌وه‌و رێگاچاره‌یه‌کیان بۆ چۆنێتی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌تاووتوێ کرد و کاره‌کان دابه‌ش کرا و به‌رنامه‌بۆ چۆنێتی ده‌ربازبوونی هێزه‌که‌مان دانرا.ئه‌م جه‌ریانه‌نزیک به5 رۆژی خایاند و زۆر شت رویان دا که‌پێویست به‌وه‌ناکا لێره‌دا باسیان بکه‌ین.
سه‌ره‌تا بیرمان له‌تەداروکاتی رێگا و مانه‌وه‌ی خۆمان تا ده‌ربازبوون کرده‌وه. هێندێک ئازوقه‌و پێخورمان له‌ئه‌نباری بنکه‌کانی کۆمیته‌ی هه‌ورامان دانابوو که‌که‌ڵکمان لێ وه‌رده‌گرت،هێزه‌کانی سپاسی پاسداران هه‌موو ناوچه‌که‌یان داگیر کردبوو.
به‌ئامارێک که‌له‌بیرم ماوه‌زیاتر له800 که‌س ئاماده‌ی ده‌رباز بوون له‌و وه‌زعه‌ناخۆشه‌بووین .هندێک ئاژه‌ڵمان سه‌ربڕی و هێندێک کولێره‌یان دروست کرد و وه‌ک تووشه‌ی رێگا له‌نێوان هه‌موو دابه‌شمان کرد و به‌ره‌وه‌مسیری ئه‌حمه‌دئاوا و میری سوور به‌ڕێ که‌وتین.
سه‌فێکی دوور و درێژ و ئاو و باران و به‌فر و هه‌روه‌ها بۆنی ناخۆشی کیمیاباران کۆسپی گه‌وره‌ی سه‌ر رێگای ئێمه‌بوون.
ئێواره‌ی پێش له‌به‌رێکه‌وتن هه‌لیکۆپتری شناسایی سپاسی پاسداران له‌سه‌ر جێگای مانه‌وه‌ی ئێمه‌مانۆڕیان ده‌دا،ئه‌گه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه‌وه‌ڕێ نه‌که‌وتایه‌ین له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر ده‌بووین. رێپێوانێکی دوور و درێژمان کرد و زیاتر له19 کاتژمێر به‌ڕێوه‌بووین. ئه‌وه‌له‌حالێک دا بوو که‌له‌خورماڵ تاگه‌یشتین به‌شانه‌ده‌ر له‌ناو ئاوری تۆپبارانی ئێران و عێراق چه‌ند که‌سێکمان بریندار بوون.
ناکرێ باس له‌ده‌ربازبوونمان له‌خورماڵ نه‌که‌م که‌به‌سه‌ر ته‌رمی شه‌هیدانی ئه‌و ده‌وه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕین و زینده‌وه‌ره‌ێک به‌رچاو نه‌ده‌که‌وت.له‌وێ بیری چه‌ند ساڵ پێشتر که‌وتم که‌شه‌وێک کاتژمێر 3ی سه‌رله‌به‌یانی له‌بناری ئه‌حمه‌دئاوا و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێم به‌ره‌و هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌به‌رێوه‌بوین که‌ده‌نگی باڵه‌نده‌کان سه‌ر له‌به‌یانی چه‌نده‌دڵگیر و هه‌ست بزوێن بوو.
له‌درێژه‌ی رێگامان دا له‌نزیک میری سوور کۆمه‌ڵێک پاسدار هاتنه‌سه‌ر رێگامان و داوایان کرد خۆمان بناسێنین و ئێمه‌ش گوتمان هێزی یه‌کیه‌تین و ده‌چین بۆمیری سووره بۆ هاوکاری هێزه‌کانی دیکه‌مان . پێشترئاگادار بووین که‌له‌میری سوور شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌و هێزی ئۆپۆزیسیۆن له‌وێدا ده‌رگیرن و به‌تایبه‌ت هێزی یه‌کیه‌تی که‌له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر بوون.
له‌نزیک میری سوور به‌ره‌و شانه‌ده‌رێ، که‌وتینه‌داوی گۆڕه‌پانی مینێکی به‌رین و چڕ و پڕ به‌لام ، به‌ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌کانمان رێگایان پاک کرده‌وه‌و ده‌ربازبووین.
هێزێکی زۆر و سه‌فێکی دوور و درێژ پێشمه‌رگه‌بۆ هێزه‌کانی عێراق که‌له‌نزیک سنووری سه‌ید سادق جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو و له‌به‌ر ئه‌وه هیچ هێزێک یان خه‌ڵکی ئاسایی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ده‌رباز نه‌بوو یان خۆی ته‌حویلی ئێران دا و یان شه‌هید بوون، هه‌ر بۆیه‌به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیی ئێمه‌له‌گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی عێراق په‌یوه‌ندییان گرت ونزیکه‌وه به‌پیرائی مانه‌وه‌هاتوون به‌و حاڵه‌ش ئه‌رته‌شی عێراق جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو ئه‌و هێزه‌چه‌کداره‌له‌و کاره‌ساته‌و شه‌ڕ و کێشه‌یه‌ده‌رباز بێت به‌هه‌لیکۆپترێک و هێزێکی زۆر گه‌مارۆیان داین و ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئێمه‌له‌نزیک بنکه‌کانی سوپای عێراق به‌هۆی گه‌مارۆی هێزه‌نیزامییه‌کانی عێراقه‌وه‌که‌وته‌سه‌ر مه‌یدانی مین و لاقێکی له‌ده‌ست دا.
له‌ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته‌مه‌رگباره‌یادی فه‌رمانده‌ی شه‌هیدی حیزبه‌که‌مان کاک عیزه‌ت ئه‌حمه‌دی و 2 پێشمەرگه‌ی قاره‌مان به‌ناوه‌کانی سعدی شبزندی و مه‌حمود گه‌لێنی که‌له‌به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رژێمی ئاخوندی شه‌هید بوون رێز ده‌گرین.
هه‌روه‌ها هاوکاری کۆمه‌ڵێک له‌کادره‌کانی ئه‌حزابی کودستانی باشوور له‌کاتی ده‌ربازبوونی ئێمه‌جێگای پێزانینه.
ده‌بێ ئاماژه‌به‌ده‌ور و نه‌قشی کۆماری ئیسلامی که‌خوڵقێنه‌ری ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌بوو بکه‌ین که‌کۆمه‌ڵێک ئیمکاناتی پێشگری له‌چه‌کی کیمیایی له‌پێش ئاماده‌کراوی بۆ هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی خۆی دابین کرد بوو به‌و چه‌شنه‌به‌خه‌یاڵی راحه‌ت پاسداره‌کان که‌وتنه‌تاڵانی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت ره‌حمیان به‌ته‌رمی ژنه‌کان نه‌کرد پاشان خۆیان کرده‌قاره‌مانی رزگاری ده‌ری کورد و هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ناو بیر و رای گشتی و به‌تایبه‌ت کورده‌ئاواره‌و کیمیابارانکراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌بوونه به‌فرشته‌ی رزگاری ده‌ری لێ قۆماوان و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ.
له‌ساڵیادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ورووبه‌ری سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاکی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که‌له‌و ژینۆسایده‌دا بوونه‌قوربانی سیاسه‌ت و پاوانخوازی دوو رێژیمی دیکتاتۆر و سه‌ره‌رۆ و به‌خوێن و قوربانی دانی ئه‌وان جارێکی دیکه‌شووناسی کورد له‌هه‌موو جیهان که‌وته‌سه‌ر زاران و هه‌ڵه‌بجه‌بوو به‌هێمای گه‌ڵێکی چه‌وساوه‌و پڕ مه‌ینه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵملێکراو.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە نووسین و ناوەرۆکی ئەم بابەتە بەرپرسیار نیە