کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد

22:45 - 4 خاکەلێوه 2713

کوردستان میدیا: ئەڵڵاکەرەم موردای ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەڵڵاکەرەم (لالۆ ئاکە) لە ئاوایی تەشاری سەربە نەوسوود لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی هاتووەتە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
ئەڵڵاکەرەم لە ساڵی ١٣٥٩‌ی هەتاوی وەک پێشمەرگەی هێزی بەرگری لە هێزی شاهۆ سازمان درابوو ‌و هەتا ساڵی ١٣٦٦ لەو هێزەدا خزمەتی بە حیزب ‌و گەلەکەی کرد.
پاش گیرانی شاری هەڵەبجە ‌و نەمانی بنکەکانی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی هەورامان بە فەرمیی پەیوەست بە ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات بوو ‌و لە شەڕی هەڵەبجەدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.
ئەڵڵاکەرەم لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزبی دێمۆکرات گەڕیەوە زێدی خۆی ‌و هەتا دوا هەناسەی وەک ئەندامێکی دڵسۆز ‌و خەمخۆری گەلەکەی درێژەی بە خەبات دا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە‌ و کەس ‌و کاری ئەڵڵاکەرەم مورادی دەکات ‌و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد