کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە ناوچەی پیرانشار

15:56 - 17 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: زارا دەرەوی دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دایە زارا خەڵكی گوندی كاسەكەرانی سەربە ناوچەی پیرانی پیرانشار بوو و كوڕێكیشی بە ناوی ئەبووبەكر دەرەوی پێشكەش بە بارەگای ئازادی كردبوو و شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانە.
دایە زارا لە ناوچەی پیرانی پیرانشار بە كەسێكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر ناسرابوو.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسو كاری دایە زارا دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد