ئیسماعیل زوورمەند
له دونیای ئه‌مڕۆدا ئامرازی راگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه، رادیۆ، تی ڤی، ماهواره و ئینترنێت به گۆاستنه‌وه‌ی زانیاری تازه و ئالوگۆڕی بیرورای گشتی له رێگای سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی کلتووری شارستانییەتی مرۆڤ ،رۆلێکی گرینگ ده‌گێڕێ، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌وڕۆکه زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و زانایان لەسه‌ر ئه‌و باوه‌رەن که ئێمه له سەردەمێکدا به ناوی عه‌سری راگه‌یاندن ژیان به سه‌ر ده‌به‌ین و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکان ئه‌و ره‌وته‌یان په‌سند کردووه و خۆیان لەگه‌ڵ گونجاندووه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه بۆ خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان به کاری دێنن و رێگه‌یان بۆ بڵاوکردنه‌وه خۆش ده‌که‌ن.
زۆربوون و چوونه سه‌ری راده‌ی حه‌شیمه‌ت، کۆبوونه‌وه‌ی گرووپه‌کان له ده‌وری یه‌ک، بارودۆخی تایبه‌تی شارستانییه‌تی پیشه‌یی، ئا‌ڵۆزی و گرژی بارودۆخی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ستراوه‌یی و هاپێو‌ندی، نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و قه‌یرانه‌کان، گۆڕانی نیزامی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئالۆگۆڕی بنه‌ما کلتوورییه‌کان، هه‌نگاونان له کۆمه‌ڵگای سونه‌تی به‌ره‌و مودێڕن، چوونه سه‌ری راده‌ی زانیاری و وێژدانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و شتانه‌ن که رۆژ به رۆژ پێداویستی مرۆڤه‌کان به زانیاری له ته‌واوی رووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ر زیاتر ده‌کا هەتا ئه‌و جێگایه‌ی که پێشکه‌وتنی که‌ره‌سه‌کانی راگه‌یاندن و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌و‌کردنی بنه‌مای دێمۆکراسی و لێک‌تێگه‌یشتن نێو‌نه‌ته‌وه‌یی پێویستیان به یه‌ک‌تر هه‌یه و به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
ئه‌ورۆکه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا تێده‌کۆشن هه‌موو کات و ساتێک لەره‌وتی کار و باری کۆمه‌لگاکه‌یان ئاگادار بن و بتوانن به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌و‌خۆ‌رۆڵێکی گرینگ‌یان له ژیانی به کۆمه‌ل‌دا هه‌بێ. هه‌ر بۆیه زانیاری کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عەسری ئه‌ورۆ دێته ئه‌ژمار و هه‌ر ئه‌و ئاگاهی و زانیارییه که مرۆڤ به ژیانی فه‌ردی و به کۆمه‌ل هۆگر ده‌کا و سرنجی ئه‌و بۆ ئازادی و به‌رپرسایه‌تی ئه‌و راده‌کێشێ.
له کۆمه‌ڵگای ئه‌ورۆدا مرۆڤ کاتێک ده‌توانێ باشترین ژیان و که‌ره‌سه‌کانی ژیان بو خۆی دابین بکا که زانیاری پێویست و بیر و رای ته‌ندرووستی هه‌بێ. هه‌ر بۆیه وه‌دی هاتن و به ده‌ست‌هێنانی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ش، ته‌نیا به ئامرازی راگه‌یاندنی گشتی، رۆژنامه، بڵاو کراوه‌کان و ماڵپه‌ره‌کان و... هتد، به‌دی ده‌کرێ.
زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆ‌کان و یه‌ک له‌وان رێژیمی کۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌و‌خۆ دژایه‌تی لەگه‌ڵ ئه‌و‌ره‌وته ده‌کا و یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که زۆرترین به‌ربەست بۆ ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن و سه‌رجه‌م که‌ره‌سه‌کانی که پێوه‌ندی به راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه و له‌چوارچێوه‌ی بیر و ئایدۆلوژیای ئه‌ودا هه‌نگاو هه‌ڵناهێنێته‌وه هەتا‌کوو ئێستا هێناوه‌ته گۆرێ.
رێژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری، به ده‌ست به سه‌ر داگرتنی ده‌نگ و ره‌نگی وڵات، سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌کانی خستە ژێر رکێڤی خۆیی و به‌ر‌بەستیشی بۆ ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دژبه‌رانی خۆی هێناوه‌ته پێش، به شێوه‌یه‌ک که هەتا ئێستا هیچ راگه‌یاندنێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد له وڵاته به‌ر چاو ناکه‌وێ.
له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٧٠هه‌تاوی یه‌کێک له‌و ئامرازه راگه‌یاندنانه‌ی که که‌م که‌م هاته نێو ئێرانه‌وه سه‌ته‌لایت بوو. به‌رپرسانی ئه‌و رێژیمه به هه‌ست به مه‌ترسی کردن له ساڵی ١٣٧٣تاوی، که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سه‌کانی وەکوو سه‌ته‌لایتی قه‌ده‌غه راگه‌یاند. هه‌ر له‌و کاته‌وه هەتا ئێستا و دوای تێپه‌رینی ١٩ ساڵ له حاڵێکدا له ئێران‌دا که‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ک هه‌یه له‌سه‌ته‌لایت که‌ڵک وه‌رنه‌گرێ، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران به گشتی و له کوردستان به تاێبه‌تی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک وه‌ک خستنی پارازێت، کۆکردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت و له هێندیک حاڵه‌تدا سووتاندنی ئه‌و که‌رەسه‌یه له‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دژایه‌تی خۆیان ده‌ر ده‌بڕن و به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێ به‌ربه‌رکانی لەگه‌ڵ بکه‌ن.
هه‌ر له پێوه‌ندیه‌دا، له ساڵی ١٣٨٠ هه‌تاوی به په‌ره‌ستاندنی هێڵی ته‌لەفۆن و مووبایل و هه‌روه‌ها کامپیوتێری شه‌خسی بۆ نێو ماڵه‌کان، ده‌سڕاگه‌یشتن به ئینترنێت و به‌ره‌به‌ره فه‌یسبووک و سکایپ و توویتر و... هتد، رێژیم ئیسلامی ئێرانی له‌گه‌ڵ کێشه گه‌لێکی دیکه بهرەوروو کردۆتەوە و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌کێک له‌و وڵاتانه بووه که به دوژمنی سه‌ره‌کی ئینترنت هاتۆته ئه‌ژمار و گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی به شێوازی وه‌ک، فیلترینگ، خێرایی که‌م هێناوه‌ته پێشێ.
به‌رپرسانی رژیم له ساڵی ١٣٨٨هه‌تاوی و به دوای خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی ئێران، به هۆکاری ئه‌منیه‌تی و هه‌روه‌ها زیاترکردنی روانگه‌ی ئیسلامی زاڵ به سه‌ر وڵاته‌وه و چاوه‌دێری به ناوه‌رۆکی ماڵپه‌ره‌کان که به وته‌ی خۆیان شیاوی که‌ڵک وه‌رگرتن نین، به هێنانه گۆری گه‌ڵاڵه‌هایه‌ک وه‌ک ئینترنیتی خاوین، ئینترنیتی حه‌ڵال، تۆڕی نه‌ته‌وه‌یی زانیاری، گوگێڵ ئێرسی ئیسلامی ده‌ێهه‌وێ بیر و رای گشتی خه‌ڵک بۆ لای خۆی راکێشێ و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌داهەتا ئێستا زه‌خت و گوشارێکی زۆری بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌کان و خاوەن کافینێته‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و شوێنانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن هێناوه.
سه‌رجه‌م ئامانجه‌کانی به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستانی رێژیم ئه‌وه‌یه که به دانانی به‌ربه‌ستی زیاتر به سه‌ر ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن به تایبه‌ت ئینترنێت، به‌م شێوه‌یه به‌ده‌وری وڵات‌دا دیوارێک بکێشن و پێوه‌ندی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه بپچرێنن و نه‌هێڵن خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه له پێوه‌ندی دابێ و یان ئه‌گه‌ریش هه‌یبێ پێوه‌ندێکی ته‌سک و کۆنترو‌ڵ کراو و له ژێر چاوه‌دێری ئه‌وان‌دابێ و خه‌ڵک له چوارچێوه‌ی بیری ته‌سکی خۆیان رابگرن و رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵک وشیارتر و زاناتر و زیاتر له وانه بیر بکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه، کاربه‌ده‌ستانی رێژیم ئیسلامی ئێران ده‌سته‌وه‌ستان ماونه‌ته‌وه و هیچکام له‌و پیلانانه‌ی ئه‌وان بۆ دابڕاندنی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه نه‌ێتوانیوه و توانای ئه‌وه‌ی نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که راگه‌یاندن له دنیای ئه‌مڕۆدا به خۆیه‌وه بینیوێتی به‌ربه‌ره‌کانی بکا و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زیاتر له رابردوو وشیارن و شوناسی و ماهییەتی ئه‌و رێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران روون بۆته‌وه.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە