• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

مامۆستایەکی بۆکانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتیلاعات کرا

زایینی: ٢٩-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/١٠ - ١٩:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مامۆستایەکی بۆکانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتیلاعات کرا
کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتیلاعاتی بۆکان، مامۆستایەکی قوتابخانەکانی شاری بۆکانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتیلاعات کردووە و بە بێ هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو دەسبەسەر کراوە.


بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی موکریان و لەزاری کەس و کاری "مەولوود خونچەزەرد"، مامۆستای زمانی عەرەبی لە قوتابخانەکانی بۆکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتەوە بانگهێشت و پاشان دەسبەسەر کراوە.


بەپێی ئەم راپۆرتە، هیچ هۆکار یان هۆکار‌گەلێک لەمەڕ دەسبەسەر کردنی ئەو مامۆستا کوردە لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی شاری بۆکانەوە رانەگەیەنراوە بەڵام دەوترێ نابراو لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەم دواییانەی هاووڵاتییانی شاری بۆکان دەسبەسەر کراوە.


هەر لەو پێوەندییەدا و بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئاژانسی کوردپا، مامۆستایەکی قوتابخانەکانی گوندەکانی شاری شنۆ بەناوی "عەبدولواحید مەعرووف‌زادە" لە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە دەسبەسەر کراوە و پاش ماوەی ٢٠ رۆژ، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست بنەماڵە و کەس و کارەکەیدا نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا