کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی سنە كۆچی دوایی كرد

16:19 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەئاوایی ئارەنانی سەر بە شاری سنە ماڵاوایی لەژیان كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دایە مریەم ئەحمەدی دایكی سەلاح ئەحمەدی شەهیدی حیزبی دێمۆكرات بە هۆی نەخۆشی و پیرییەوە كۆچی دوایی كرد.

ئەو دایكی شەهیدە لەئاوایی ئارەنان و دەورووبەریی بەژنێكی كورد خۆشەویست و نیشتمانپەروەر ناسرابوو.

4560.jpg
مریەم ئەحمەدی

تەرمی دایە مریەم لەئاوایی ئارەنان بەخاك سپێردراوە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەمالە ی دایە مریەم دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد