کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زەوت کردنی کەلوپەلی کۆڵبەران لە نەوسوود لەلایەن هێزی ئینتیزامییەوە

17:21 - 12 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: شەوی رابردوو کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە ناوچەی نەوسوود کەوتنە بۆسەی هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی رابردوو، رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، لە شوێنێک بەناوی قەڵاگا، سەربە ناوچەی نەوسوود، پاش ئەوەی کە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەونە بۆسەی هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، دەستیان بەسەر تێکڕای شتومەکی کۆڵبەراندا گرت.
بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، خەڵکی دانیشتووی ئەو ناوچە بە بیستنی تەقەی هێزەکانی رێژیم خۆیان گەیاندۆتە شوێنەکە، ئەمەش تەقە و هەڕەشەی زیاتری هێزەکانی رێژیم بۆسەر خاڵکی لێکەوتۆتەوە.
لە زۆربەی بۆسەی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، یەک، یان چەند کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم، گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.