کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکان بۆسەر خۆپیشاندانی کرێکاران

15:31 - 13 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: رێپێوان و کۆبوونەوەی کرێکاران لە شاری سنە لەگەڵ تێکهەڵچوونی توندی هێزەکانی رێژیمی ئێران بەرەوڕوو بووەوە.


بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رێکەوتی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، دەیان کرێکاری سنەیی بەبۆنەی ١ی مەی، بە کۆبوونەوە لە شەقامی سیرووس و رێپێوان بەرەوە چواڕێیانی سیرووس، رۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز و پیرۆز راگرت.
هەر لە دەسپێکی رێپێوانی کرێکاران، هێزە ئینتزامییەکان هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشانده‌ران و هەوڵی بڵاوە پێکردنی کرێکارانیان داوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەم رێپێوانە لەلایەن هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

828.jpg

رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە پێش‌گیری لە رێپێوانی کرێکارانی شاری سنە، جگە لە پێشێل کردنی چەندین مادەی راگەیەندراوی جیهانیی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی نێودەوڵەتیی مافی مەدەنی و سیاسی، ئەسڵی ٢٧ی یاسای بنەڕەتیی ئێرانیش، کە باس لە ئازادیی پێکهێنانی کۆبوونەوە و رێپێوان دەکات، پێشێل کردووە.