• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاكێكی فەرهەنگی كورد پڕۆژەیەكی ئارشیوی دیجیتاڵی كوردی وەگەڕ خست

زایینی: ١٣-٠٥-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٢/٢٣ - ١٨:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاكێكی فەرهەنگی كورد پڕۆژەیەكی ئارشیوی دیجیتاڵی كوردی وەگەڕ خست
كوردستان میدیا: چالاكێكی كوردی كوردستانی توركیە دەستی بە كۆكردنەوەی ئارشیوی كوردی كە پێكهاتووە لەكتێب و گۆڤارە كوردییەكان، كردووە.

رەفعەت سەفالی، چالاكی كوردی نیشتەجێی وڵاتی سویس بە هاوكاری ژمارەیەك لەلاوی كورد دەستی بە كۆكردنەوەی ئارشیوی دیجیتالی كتێب، گۆڤار و رۆژنامە كوردییەكان كردووە.

ماڵپەڕی رووداو بڵاوی كردەوە، ئەو چالاكە فەرهەنگییە دەیهەوێ‌ماڵپەڕێكی ئەلكترۆنیكی دروست بکات و سەرجەم ئەو ئارشیوانە لەوێدا بڵاو بكاتەوە.


رەفعەت سەفالی بەمەبەستی كۆ كردنەوەی ئەو ئارشیوە یارمەتی لەماڵپەڕی کتێبخانەکانی رووسیە، فەرانسە، ئەرمەنستان، ئاڵمان و ئەمریكا وەرگرتووە.


ماوەیەك لەمەوبەریش ژمارەیەك لەچالاكانی فەرهەنگی لەهەرێمی كوردستان هەوڵێكی لەو چەشنەیان دەست پێكردبوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک