هیوا بەهرامی
چاوخشاندنێک به باکگراوندی ئێس ئای دا
رێکخراوی سوسیالیست ئینترناسیوناڵ لە راستیدا درێژه‌ده‌ری رێبازی رێکخراوی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکارانه (International Workingmen\'s Association ) که لەسه‌ر بیرۆکه‌ی کارڵ مارکس و لە ساڵی ١٨٦٤ی زایینی‌دا لە لە‌نده‌ن دامه‌زرا. ئه‌م رێکخراوه دواتر لەساڵی ١٨٧٦ دا پاش ئه‌وه‌ی بریاری ده‌رکردنی میخائێل ئه‌لێکساندروویچ باکوونین ریکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئانارشیزم لە‌م رێکخراوه‌دا درا، لێک هه‌ڵو‌ه‌شا.
دواتر لەساڵی ١٨٨٩ رێکخراوی ئینترناسیونالی دووه‌هه‌م ( (Second International دامه‌زرا. ئه‌م رێکخراوه‌ش که لە ده‌یان رێکخراوی کرێکاری و پارته‌چه‌پ و سوسیال دێمۆکراته‌کان پێکهاتبوو، لە سه‌ر بیرۆکه‌ی رێکخراوی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران به هاوکاری هاوفێکری فریدریش ئێنگێلس دامه‌زرا. ئه‌م رێکخراوه دژایه‌تی سیاسه‌تی به کۆڵۆنی کردنی وڵاتانی لە لایه‌ن ئێمپریالیزمه‌وه کردبووه ئامانجی خوی و به هه‌موو هه‌وڵی خوی خستبووه گر، تاکوو وڵاتانی به کۆلۆنی کراو لە سه‌ربه‌خۆییان بو بگه‌رێته‌وه. هه‌روه‌ها لە کاره دیاره‌کانی ئه‌م رێکخراوه ده‌کرێت ئاماژه به دیاری کردنی رۆژی ١ی مای وه‌ک رۆژی جیهانی کرێکار و هه‌روه‌ها رۆژی ٨ی مارس (ئه‌و ده‌م ١٩ی مارس) وه‌ک رۆژی جیهانی ژنان بکرێت.
لە ده‌ستپێکی شه‌ری جیهانی یه‌که‌م لە ساڵی ١٩١٤دا ئه‌م ریکخراوه‌ش لێکهه‌ڵو‌ه‌شا. لە مانگی ژوولای ساڵی ١٩٥١دا و لە شاری فرانکفورتی ئاڵمان و به ده‌ست پێشخه‌ری پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان چه‌ندین پارتی سوسیالیست و سوسیال دێموکراتی وه‌ک پارتی سوسیال دێموکراتی ئوتریش، پارتی سوسیالیستی فه‌رانسه و هتد رێکخراوی سوسیالیست ئینترناسیونال وه‌ک درێژه‌ده‌ری رێبازی ئێنترناسیونالی دووه‌م راگه‌یێندرا.
پاش کۆتاییهاتنی شه‌رێ دووهه‌می جیهانی و لە ٥٠کان و ٦٠کاندا، زۆربه‌ی پارته‌سوسیالیست و سوسیال دێموکراته‌کانی ئه‌ندامی سوسیالیست ئینترناسیونال سیاسه‌تێکی ئورووپامه‌دارانه یان گرته به‌ر و چەمکی نێونه‌ته‌وه‌یی یان ئێنترناسیونال که‌متر لە‌و رێکخراوه‌دا ره‌نگی ده‌دایه‌وه. به‌گشتیش لە به‌رانبه‌ر ئێمپریالیزمدا سیاسه‌تێکی زۆر میانه‌ره‌وانه‌یان گرته‌به‌ر. به‌ڵام لە ئاستی ئورووپادا و به‌تایبه‌ت لە خه‌بات دژی دیکتاتوری لە ئێسپانیا و پورتوغالدا کاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بوو.
پاش کۆنگره‌ی ١٣ی سوسیالیست ئینترناسیونال لە ساڵی ١٩٧٦دا، ئه‌م رێکخراوه په‌لی کێشاو به نێزیک بوونه‌وه لە چه‌ندین پارتی سوسیالیستی ئامریکای لاتین و ئافریقا هه‌وڵی دا لە ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌ره به جووڵان و چالاکی خوی بدات. لە ساڵانی ٨٠کاندا زۆر پارتی غه‌یری ئورووپایی وه‌ک ئامریکا لاتینیه‌کان، ئافریقایه‌کان و چه‌ندین پارتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌م بوونه ئه‌ندام و یان وه‌ک میوان به‌شداری کۆنگره و کۆنفرانسه‌کانیان ده‌کرد و به‌م جوره ئێس ئای توانی لە زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا ئه‌ندام و هاوپه‌یمانی هه‌بێت. بەم چەشنە سوسیالیست ئینترناسیوال پاش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بە دووهەمین رێکخراوی گەورەی دونیا.
درۆشمه‌سه‌ره‌کیه‌کانی رێکخراوی ئینترناسیونال سوسیالیست، ئازادی، دادپه‌روه‌ی و هاوپه‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بوون. ئێس ئای لە پێناو ئاماجه‌کانیدا لە چه‌ندین وڵات‌دا و بو نموونه شورشی دژه دیکتاتوری ئێسپانیا و پورتوغال و هه‌روه‌ها لە شۆرشی ئافریقای باشووردا هه‌نگاوی گرێنگی هه‌ڵێناوه، به‌ڵام زۆرترین قورسایی و کاریگه‌ری ئه‌م رێکخراوه لە ئورووپادا به‌دی ده‌کرێت.
سوسیالیست ئینترناسیونال و پارته کوردستانیه‌کان
سەرەتای پەیوەندی لایەنە کوردیەکان لە گەڵ ئەم رێکخراوە دەگەرێتەوە بو سەرەتای هەشتاکان. لە‌و دەمەدا شەهید د. قاسملوو سکرتێری ئه‌و ده‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران توانی لە رێگای په‌یوەندی بە چەند پارتی سوسیال دێموکراتی ئورووپاییەوە وەک میوان بەشداری کۆنگرەی ئەم رێکخراوە بکات. لە‌و کاتەوە تا ئێستا حدکا کە پاشتر بوو بە ئەندامی چاو‌دێر و پاش ئەوەش ئەندامی راوێژکاری ئێس ئای، لە هەموو کۆنفرانس و کۆنگرەکانی ئەم رێکخراوەدا بەشداری کردووە. دواتریش چه‌ندین پارتی دیکه‌ی کوردستانی وه‌ک ی.ن.ک لە باشوور و ب.د.پ. لە باکوور و کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێرێ زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و هتد لە‌م رێکخراوه‌دا بوون به ئه‌ندام یان وه‌ک میوان بانگهێشتی کۆنگره و کۆنفرانسه‌کانی ئێس ئای ده‌کرێن.
لە مێژ ساڵه لە نێو رووناک‌بیر و سیاسیه‌کانی کوردا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئێس ئای چ قازانجێکی بو ئێمه‌وه‌ک کورد هه‌بووه؟! دیاره ئه‌م پرسیاره زۆر به‌جێیه و جێگای خویه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌ی لە سه‌ر بکرێت.
لە روانگه‌ی منه‌وه لانیکه‌می قازانجی ئێس ئای بو پارته‌کوردستانیه‌کان ئه‌وه بووه که ئه‌و پارتانه توانیویانه لە‌م رێکخراوه وه‌ک کاناڵێک بو گرێدانی په‌یوه‌ندی لە گه‌ڵ زۆر پارتی سوسیالیست و سوسیال دێموکراتی دونیا که‌ڵکی باش وه‌رگرن. لە لایێکی تریشه‌وه ئه‌ندام بوون لە‌رێکخراوێکی به‌نێوبانگ و دیاری وه‌ک ئێس ئای بو حێزبێکی سیاسی پرێستیژێکی که‌م نیه .
هه‌ر وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد کرد، قورسایی و کاریگه‌ری رێکخراوی ئێس ئای زیاتر لە چوارچێوه‌ی قاره‌ی ئۆرووپادا خوی نیشان داوه و که‌متر توانیویه‌تی کاریگه‌ری به‌هێز یان راسته‌وخوی بو سه‌ر وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئورووپا هه‌بێت. به لە به‌ر چاوگرتنی ئه‌م راستیه، ده‌بێت ئاستی چاوه‌روانی پارته‌غه‌یره ئورووپاییه‌کان لە‌م رێکخراوه بێته ئاستێکی واقعبینانه.
ئه‌وه‌ش ناشاردرێته‌وه که زۆر ئه‌ندامی ئێس ئای لە وڵاته‌کانی خویاندا پارتی ده‌سه‌ڵات بوون و بو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خویان، نه‌یانویستووه پرسی کورد لە ئێس ئای دا زۆر زه‌ق بکرێته‌وه و به‌م جوره لە گه‌ڵ رێژیمه‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان تووشی کێشه بن!
به‌ڵام ئه‌مه‌ته‌نیا به‌شێکی کێشه‌که‌یه. به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌گه‌رێته‌و بو پارته‌کوردستانیه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه، که خویان به شێوه‌ی پێویست لە نێو ئه‌م رێکخراوه‌دا چالاک نه‌بوون و جێگه‌په‌نجه‌یان دیار نیه.
کاتێک پارتێکی سیاسی لە رێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بێته ئه‌ندام، ناتوانێت ته‌نیا چاوه‌روانی هاوکاری رێکخراوه‌که بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خودی پارته‌که به‌و جوره‌ی که پێویسته لە کار و چالاکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و رێکخراوه‌دا به‌شدار نه‌بێت. زۆر گرێنگه که پارته‌کوردیه‌کان ویست و ئیراده‌ی خویان بو هاوکاری و به‌شداری لە پرۆژه و چالاکیه‌کان بسه‌لمێنن لە دووره‌وه ته‌ماشاگه‌ر نه‌بن.
زۆر ئه‌ندامی دیکه‌ی ئێس ئای ساڵانه چه‌ندین ته‌رح و پرۆژه‌ی جیاواز پێشکه‌ش ده‌که‌ن و هه‌وڵی په‌یدا کردنی پشتگیری بو پرۆژه‌کانیان ده‌ده‌ن و به کرده‌وه ده‌یسه‌لمێنن که ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خویان لە به‌ر چاو نیه و ئاماده‌ن به هزرێکی ئێنترناسیونالیستی لە پێناو وه‌دی هاتنی ئامانجه‌کانی ئێس ئای دا خه‌بات بکه‌ن.
به‌ڵام پارته‌کوردیه‌کان ئێستاشی لە گه‌ڵ بێت نه‌یانتوانیوه وه‌ک ئه‌ندامێکی کارا لە‌و رێکخراوه‌دا خو بنوێنن.
ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه به‌م راستیه‌ش بکه‌م که هۆکاری کارا نه‌بوونی لانیکه‌م به‌شێک لە پارته‌کوردیه‌کان بو ئه‌و هه‌لوومه‌رجه ده‌گه‌رێته‌وه که تێدان. به ده‌گمه‌ن پارتی ئه‌ندامی ئێس ئای هه‌یه که لە وڵاتی خوی‌دا مافی چالاکی نه‌بێت. به‌ڵام بو نموونه حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە‌و کاته‌وه بوته ئه‌ندامی ئێس ئای تا ئه‌مرۆش لە نێوخۆی ئێران‌دا مافی چالاکی نیه و پارتێکی رێگه‌پێنه‌دراوه و به‌م چه‌شنه‌ش که‌ره‌سته‌ی پێویست و ده‌رفه‌تی ئه‌و پارتانه‌ی نیه که لە‌وڵاتانی خویاندا هیچ به‌ربه‌ستێکیان نیه.
ئه‌مه ده‌توانێت هۆکارێک بێت بو ئه‌وه‌ی پارتی کوردستانی به‌و چه‌شنه‌ی پێویسته کارا نه‌بێت، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه به‌شێکی بو که‌مته‌رخه‌می نه‌بوونی پرۆژه‌ده‌گه‌رێته‌وه.
پارتێکی کوردی ئه‌گه‌ر پرۆژه‌که‌ی یان ئاستی چالاکی لە ئاستی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان‌دا نه‌بێت، خو ده‌توانێت لە ئاستێکی نزمتردا کارایی خوی نیشان بدات.
لە ئاکامدا ده‌بێ بڵێم، ئێمه‌ی کورد یان هه‌ر پارتێکی دیکه‌ی ئه‌ندامی ئێس ئای، ده‌بێ ئاستی چاوه‌روانیمان لە‌م رێکخراوه لە ئاستی ئاماده‌بوونمان بو سه‌رمایه‌گوزاری و سه‌رفی وزه و چالاکی لە‌و رێکخراوه‌دا بێت و لە هیچ، هیچ ناروێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا تایبه‌ت به رێکخراوی ئێس ئای نیه و یاسای سرووشته!
باروودوخی ئێستای رێکخراوی سوسیالیست ئینترناسیونال
لە چه‌ند ساڵی رابۆردوودا و به تایبه‌ت لە ساڵی ٢٠١١ به‌م لاوه، رخنه و گازنده‌ی چه‌ندین پارتی ئوروپایی لە شێوه‌ی به‌رێوبردن و ساختاری ئێس ئای دا، تا ده‌هات زیادی ده‌کرد. لە وتارێکدا که سه‌رۆکی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان - زیگمار گابریێل- لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١١ لە رۆژنامه‌ی Frankfurter Rundschau)) بڵاوی کرده‌وه هاتووه: رۆژانێک ئێس ئای وه‌ک بزووتنه‌وه‌یێکی ئازادیخواز ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام ئێمرو لە‌و رێبازه لامان داوه. ئه‌م رێکخراوه چی دیکه ده‌نگی ئازادی نیه! گابریێل هه‌ر لە‌م نووسراوه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که پارتی وا بوونه‌ته‌ئه‌ندامی ئێس ئای که نه‌ك هه‌ر ئازادیخواز و سوسیالیست و دێموکرات نین، به‌ڵکوو لە وڵاته‌کانی خویاندا سیستێمی دیکتاتوریان سه‌پاندووه!
پاشتریش لە‌م چه‌شنه رخنه‌نانه لە لایه‌ن چه‌ندین پارتی سوسیال دێموکراتی ئورووپاوه لە سوێد و ئیتالیا و هتد به زه‌قی هاتنه ئاراوه و هه‌موو ئاماژه‌کان نیشانده‌ری بوونی کێشه‌ی قووڵ لە نێو ئێس ئای دا بوو.
کێشه‌کان لە ٢٤هه‌مین کۆنگره‌ی ئه‌م رێکخراوه‌دا و لە ئافریقای باشوور گه‌ییشتنه‌لووتکه. پارته‌سوسیال دێموکراته‌کانی ئورووپا‌لە‌و باوه‌ر‌دان که یه‌کێک لە کێشه‌سه‌ره‌کیه‌کانی ئێس ئای شه‌خسی سکرتێری ئه‌م رێکخراوه واته لووئیس ئه‌یالایه که زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە‌م پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه و به کرده‌وه‌ی ته‌کره‌وانه بوته هۆکاری گه‌لێک کێشه. هه‌ر بویه‌ش هه‌وڵیان دا کاندیدێکی دیکه‌یان بو ئه‌م پۆسته هه‌بێت.
کاندیدی هه‌موو پارته‌ئورووپاییه‌کان و به‌شێک لە غه‌یره ئورووپاییه‌کانێش مۆنا سالین سه‌رۆکی پێشووی پارتی سوسیال دێموکراتی سوئێد بو که نه‌یتوانی لە هه‌لبژارنه‌که‌دا ده‌نگی پێویست مسۆگه‌ر بکات.
هه‌ر پاش ئه‌م کۆنگره‌یه و لە ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا، پارتی سوسیال دێموکراتی ئیتالیا بانگهێشتی به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی سوسیالیست ئێنترناسیونالی کرد و لە مانگی ژووییه‌ی ٢٠١٣دا لە رۆم کۆبوونه‌وه‌یەک بو بینینه‌وه‌ی‌چاره‌سه‌ر پێک هات. لە‌م کۆبوونه‌وه‌دا بریار درا، نابێت چیدیکه‌وزه‌ی زۆر بو ئێس ئای ته‌رخان بکرێت و باشترین چاره‌سه‌ر پێکهێنانی رێکخراوێکی نوێیه که لە ده‌ره‌وه‌ی ئێس ئایدا و بو ئامانجه‌کانی ئێس ئای تێکۆشان ده‌ست پێ بکات.
به‌م چه‌شنه هه‌موو پارته‌سوسیال دێموکراته‌کانی ئورووپا ئاستی حه‌قی ئه‌ندامه‌تی و هه‌روه‌ها ئاستی نوێنه‌رایه‌تی و به‌شێکیشیان ئاستی ئه‌ندامه‌تی خویان لە ئێس ئای دا دابه‌زاند.
لە چه‌ند مانگی رابۆردوودا و به ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ردوو پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان و سوێد ئاماده‌کاری بو کۆنفرانسی دامه‌زراندنی رێکخراوێکی نوێ ده‌ستی پێ‌کرد.
لە رۆژی ٢٢ی مای ٢٠١٣ی زایینی‌دا و به به‌شداری زیاتر لە ٨٠ پارتی وڵاتانی جوراو جور لە هه‌موو قاره‌کاندا و لە‌وانه پارتی دێموکراتی ئامریکا، به‌ردی بناغه‌ی رێکخراوێکی نوێ به ناوی به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخواز لە شاری لایپزیکی ئاڵمان‌دا دانرا.
جێ ئاماژه‌یه که نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌شداری ئه‌م کۆنفرانسه بوون.
نێزیک به ته‌واوی پارته‌به‌شداره‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه، ئه‌ندامی سوسیالیست ئێنترناسیونالن. هه‌رچه‌ند به رواڵه‌ت پێکهێنانی ئه‌م رێکخراوه نێوی جیابوونه‌وه‌لە ئێس ئای لێنه‌نرا و هیچ کام لە‌و پارتانه‌ش نایانه‌وێت به فه‌رمی لە ئێس ئای بێنه‌ده‌رێ، به‌ڵام ئه‌م راستیه‌نکۆڵی لێ ناکرێت که لە کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئێس ئای و لە‌وانه هه‌موو ئه‌ندامه دیار و به‌رچاوه‌کانی ئه‌و ریکخراوه وزه‌ی خویان سه‌رفی رێکخراوی به‌ره‌ی پێشکه‌وتنخواز، بکه‌ن، ئێدی ئێس ئای ورده‌ورده به‌ره‌و کۆژانه‌ده‌چێت و زۆر ناخایه‌نێت تاکوو وه‌ک ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران و ئێنترناسیونالی دووه‌م به مێژوو بسپێردرێت.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە