کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەئوتریش لەگەڵ لێپرسراوانی باڵوێزخانەی ئەمریكا كۆبۆوە

22:21 - 5 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەدیدارێکدا چەندین پرسی گرینگی سیاسیی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵوێزخانەی ئەمریكا لەوڵاتی ئوتریش تاوتوێ‌كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر بەهرامی لەگەڵ سكرتێری یەكەمی باڵوێزخانەی ئەمریكا لەوڵاتی ئوتریش كۆبۆووە و هێندی پرسی تایبەت بە كورد و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینی لەگەڵ ئەو لێپرسراوە تاوتوێ‌كرد.
نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەو دیدارەدا باسی بارودۆخی ئوپۆزیسیونی ئێران بەگشتی ‌و كوردستان بە تایبەتی و پرسی هەڵبژاردنی سەركۆماری رێژیمی ئێرانی كردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا بارودۆخی حیزبی دێمۆكرات ‌و بەرنامەی داهاتوویی لەپێوەندی لەگەڵ خەبات دژی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هاتۆتە بەرباس.