کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی كەسایەتییەكی خۆشناو لەناوچەی تاژانی بانە

17:49 - 10 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: حاجی ساڵح سوهرابی كەسایەتیی دیاری ناوچەی تاژانی بانە بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، حاجی ساڵح سوهرابی باوكی مامە قالە تاژانی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بوو و هاوكاتیش كەسێكی شۆڕشگێڕ ‌و هەمیشە پشتیوانی شۆڕش ‌و پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكرات بووە.

حاجی ساڵح چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی رێژیمەوە گیراوە ‌و ئەشكەنجە دراوە بەڵام ئەو زەخت و گوشارانە هیچ كاتێك لەورەی حاجی ساڵحی كەم نەكردۆتەوە.

ئەو ورە شۆڕشگێڕانەیە حاجی ساڵحی لەناوچەكەدا كردبووە جێگای باوەڕی خەڵكی و رێزی تایبەتی لێ دەگیرا.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵە ‌و كەس ‌و كاری حاجی ساڵح دەكات و خۆی بەشەریكی خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد