کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دە بــــێ چ بـــــکــــــه یـــــن ؟ ( مــەلا بــرایـــم مــەجـــیـــدپــوور)

16:18 - 24 جۆزەردان 2713

مــەلا بــرایـــم مــەجـــیـــدپــوور

لە لای کێ دەردی دڵ کەم تا بزانێ کوێم بریندارە !؟

بە کام دکتۆربـڵێم زامـدارە جەرگـم بـۆم بکا چارە!؟

مـێژووی کەونارای گەلەکەمان پـڕیەتی لە بەڵگەی ئـازایەتی و نـەبەزی ، لە بەرەنگاری دوژمنان وداگیرکەراندا نـمونەی زەمانە . ئەوەی لەو بـوارەدا پـێشکـەش بە بارەگای گەلی کردوە لە مـێژووی هـیچکام لەگەلاندا وێنەی نەدیتراوە.
هەڵکەوتەی زێدەکەمان جۆریکە کە بە چوار وڵات و سێ نەتەوەکە هەمویان بڕیاری پاکتاوکردنی کـوردیان داوە هـەڵکەوتـوە و دەوردراو، بـەدرێـژایی مـێـژوو بـوێـرانە لەبەرانبەر هێرش و دەستدرێژی ئەو چوار وڵاتە ڕاوەستاوە و کـۆڵی نەداوە، بەنـرخترین قـوربانـی هـەم لەمـەیـدانــی بەرگری وهـەم لەسەرمـێزی وتـووێژ بـۆ ئاشتیدا داوە. سەرەڕای ئەو دوژمنانەش زلهێزانی دنیاش بەخاتری بەرژەوەندی خۆیان پشتی ئەو داگیرکەرانەیان گرتـووەو لەهەربـوارێکەوە یارمەتی دوژمـنانی کەگەلەکەمانـیـان داوە. کۆڕوکۆمـەڵە مرۆڤایەتی ونێودەوڵەتی ومافی مـرۆڤیش هەتا دوای قەڵاچۆو کۆمەڵکوژی،شیمیاباران، ئاوڕیان وە کورد نەداوە! ئەویش تەنیا لە نان و جلوبەرگ تێنەپەڕیـوە، کە ئەویشمان پێــویست نیە وبـۆئەوەش قـوربانیـمـان نەداوە! ئەوەش کە لە باشووری کوردستان دیتمان دەگمەنەو لەپـێشەوە بەروبـووی خەبات و قـوربانیدانی گەلی کورد خـۆیـەتی هەر ئێستاش دەبینین ئەو پشتیوانیە بە درۆیانە چۆن دەگۆڕێن یان لە کـزییـان داوە!

ئـەوە جـێگای سەر بـەرزیـەکـە سـەرەڕای ئـەو هـەمــوو کـۆسـپ وتەگەرانە خـەباتەکەمان بەشکـڵ وشێوەی جۆراوجـۆر بەردەوامـە و نەوەستاوە، بەڵام هەزار مـەخابـن ئەوباغـە ئاودێرکراوە بەخوێنی سەرجەم شەهیدان تا ئێستاش وەبەر نـەهـاتـوە ونـیشانەکەمان نەپێکاوە و زێدەکەمـان هـەروا بـەداگـیـرکـراوی ماوە. ئەدی بۆچی سەرەڕای ئەو هەموو خەبات و خوێنڕژانەش بەئاوات نەگەیشتووین؟ دەبێ بڵێم: ئەدی دەبێ چی بکەین؟! گومان لەوەدا نیە تا ئەوڕۆش کورد دۆستی ڕاستەقینەی نیە و مـێژوو ئەوەی زۆر بەڕوونی نیشان داوە ئەگەر چاوی لێ نەقـوچێنین! گەورەترین و مەتـرسیدارتـرین پـەتاش کە پـێـمانەوە نـوساوە و لە کـۆڵمان نابێتەوە وگەورەترین زیانیشی پێگەیاندوین و بۆتە هـۆی ڕاوەستـان یان وەدواکەوتنی گەیشتن بـەئامانـجەکەمـان شەڕوناکـۆکی و یەک نەگرتـن و دوبەرەکی ناوخـۆمـانـە، ئـەگەر بـەبـێ یـەکــتـرسەر ناکەوین ویەکیش ناگریـن دەبێ چی بـکـەیـن؟! مـەخابـن تـا ئـێسـتاش دەرمانی ئەم دەردەمـان یان نـەدۆزیـوەتەوە یان بەکارمان نەهێناوە.

ئەو ناکـۆکی ودووبەرەکـییە لەلایەک بـۆتـە هــۆی لاوازبــونی هــیـواو مـتـمانەی گەلەکەمـان و چـانــدنـی تــۆوی دژایـەتـی و یـەک نـەگرتـویـی و لەلایەکی تر پێگەو سەنـگمان لـەنـاو دنیاش دا لە کەمـیداوە. وەک هـەمــوومـان دەزانـیـن لـەژیـانی کـۆمـەڵایـەتـی و سیاسی وئایـینیشمان دا هــێـنـدێـک ڕووداوو بـڕیارو هـەڵـوێـسـت دەبـیـنـدرێـن کـەوەک گـرێ پـووچکەیەکیان لــێ هاتـوە و بە کەس ناکـرێـنـەوە، قـسەمـان زۆرن و جـوان و شیرنییش دێنە بـەرچـاو، بەڵام کەدێـیـنــە بـاری کـردەوە، ئـەو شـیرینـی یە وەک خــۆی نـــامـێـنـێ وتام و چێژەکەی هەوەڵێی نەماوە! ئاساییە هەڵە بکەین، بەڵام خـراپ ئەوە یە هـەڵـەکـان دووپات و چەنـد پات دەکـرێـنـەوە، ئـەوەش بـە پـێـوەری زانـستیی مـانای تایبەتی خـۆی هـەیـە، واتە یان لە بیـرمـان چـۆتەوە کەئەوەش خـۆی سەیـرە! یـان بـەئـەنـقـەست دووپاتی دەکەینەوە.! هـەڵـە هـەر جـاری یەکەم هەڵەیە ، دوپاتکردنەوەکەی تاوانە! سەیـر ئەوەیـە پـاساوی سیاسـی و ئایـیـنیشیان بـۆ دێنـینەوە، هـیچ کەس خـۆی لــێ بـە بەرپـرسـیـار نـازانــێ و وەک کەڵاشـی ئاشەوانی هـەرکەس لـەسەرزگــی ئەویتری دادەنێ،کـەس نیە وڵامی ڕاشکاوانەو بـوێـرانـە بـە گەلـەکەمــان بـداتـەوە! بــۆیــە بــەبـڕوای مـن چە ند پـرسیارێـک بـەجـێـن کـە لـەپـێشدا لەخـۆمـان و دوایـەش هەمومان لە حیزبەکانمان بپرسین؟
(١)- ئەوە چییە هەمومان دەڵێین : گرینگە ، پێویستە، زۆرباش و بەقازانجی گەلە و هـۆی سەرکەوتن و ڕزگاریـمانە، بەڵام نایکەین؟!

(٢) ــ ئەوە چییە گشتمان دەڵێین: خـراپە ، زیانـبارە، لە جێـدانیە و ناڕەوایە، کەچی هەر دەشیکەین؟!

(٣) ــ ئە رێ بۆچی دانبە وە داناهێنین کەقسەی بێکردەوە بڵقی سـەر ئـاوەو لـەپێشدا خۆمان و دوایەش خە ڵك فـریودانە؟!
(٤) ــ داخـوا راسـتە مـێژوو بـۆ فـێـربـوونە، ئەدی بۆچی ئێمە دەرسی لـێـوەرنـاگـریـن؟!

ئەگەر ڕاستە ئێمە گەلێکین و نشتمـانەکەمـان داگـیـرکـراوە، مـافی ئـازادی بـیروڕاو داوای مافی ڕەوای نەتەوایەتی و مرۆڤایەتیمان لێ ئەستێندراوە! ئەگەر هەمـوومان کوردین و بۆ ڕزگاریی کوردستان و کورد خەبات دەکەیـن ، پێـم ناڵێن: ئێمە چیمان لە ئیسلامیزم و سۆسیالیزم و ئیمامـیزم و...... داوە؟! دیارە ئەوانە هـەمـوویان بـۆخاوەنــەکانیان پیرۆزن و منیش ڕێزیان لێدەگرم، بەڵام بەباوەڕی من ڕزگاری کوردستان و سەربەخۆیی گەل لەپێشەوەو لە دەرەوەی هەمـویانە. داخـوا خەباتی ئـێـمە بـۆ وەدیهـێنانی ئایین و ئیدەیەکی تایبەتی یە یان بـۆ ڕزگاری گەل و نـیشتـمـانه؟!

پـێـم ناڵێن ئەوە کوێی دێمۆکڕاسی و ئازادی یە کە ئێمە ئیدەوئایین بـۆنەوەی داهاتـوو دیاری بکە ین بەبێ ئەوەی وڵاتێکی ئازاد و دەسەڵاتێکی سەربەخۆمان هەبێ، بڵێن دەبێ ئاوابن و ئاوابکەن ؟! ئەوە کام دێـمـۆکڕاسیە کە بـمانەوێ حەزو ویستی خـۆمـان یان ڕێبازی سیاسی خۆمان لەجێگای بەرژەوەنـدی گشتی دابنێین وبەسەرکەسانـی تریشی دا بسەپێنین؟! داخوا تاکەنگێ هەردەڵێین فـڵانـە وای وت و فـیسارە وای کردوەو ڕەخنەیان لێدەگرین ، بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لەبایەخی ڕابـردووی ڕێبەرانمان کەم دەکەینەوە، بـۆخـۆشمان هـیچ پـڕۆسە و بـەرنـامـەیەک نیشان نـادەیـــن کە لە ئـی ئەوان باشتر بێ و لەو سەردەمەدا کاری پێ بکەین؟! لەگەڵ رێـزو حـورمەتـم بــۆ هـەمـوو ئـیـدە و ئایـیـنەکان کـە خۆشم هەمە، بەڵام تا نیشتمانێکی ئازادو گەلێکی سەربەخـۆمان نـەبێ، بە هـیچ کام لەئـیـدە و ئاییـنی و سیـاسیەکانـمـان ناگەیـن. بەبـاوەڕی مـن دوای سـەرکـەوتــن دەبـێ گـەل خـۆی هـەڵـبژێـرێ نەک ئـێسـتا ئێـمە بـۆیان دیاری بـکەیـن!

ئـەوەی ئـەرکی ئـێـستای ئـێمـەیـە مـەسەلەی رزگـاری نـیشتمان و سەربـەستی گەلەکەمـانەکە لـەپـێشەوەی هەمـووئامانجەکانە. بەباوەڕی مـن ئـەمـڕۆ ئـەرکی ویـژدانـی، نـەتەوایەتـی ومـرۆڤـایەتیشمان ئـەوەیە بـە هـەمـوو جـیـاوازیـەکانی بـیـروبـۆچـونـەکانــمـان بـــۆ ڕزگاری و سەربـەخـۆیی گەل و وڵات پـێکەوە هاوکاربین و تێبکۆشین . ئێستاکە زێد و مـافی نـەتـەوایەتـی و فەرهەنـگ و زمان و کلتوورمان قەدەغە و داگیـرکـراون ، ڕەوا نـیە ئـێمە سـەرقـاڵی کـۆڕوکـۆبـونەوە بیـن بـۆ پڕوپاگەنـدە بـۆفڵان ئـیـدەو دژایەتی دەگەڵ فیسارە ئایـیـن! ئەوەشمـان پێویستە، بەڵام لەپـێشـەوەی ڕزگاری گەل و نیشتمان نـیـن. بـۆیە لەوەهـا هـەلــومەرجێکی ناسک وهەستیاردا دەپرسم : ئەدی دەبێ چ بکەیـن؟ مـێـژوو نـیـشـانـی داوە ئــیــدەیەک کە لایەنـگـرێکی زۆر کەمیـشی هەبێ بـە زۆرەمـلێ لـەنـاو نـاچێ بـگـرە بەهــێـزتـریـش دەبـێ، چبـگا بەو ئایین و ئیدانەی بە مـیـلیـۆنان لایەنگریان هـەبێ! من باوەڕی پتەوم ئەوەیە هـەرچی بـە زۆر بسەپـێـنـدرێ نـاڕەوایە و جێگای متمانە نیە ، تەنانەت خـواش ئـیـمـانی بە زۆر قـبـوڵ نـاکا!!

بەڕاشـکـاوی دەڵـێـم: شەڕی ئـێـمه بـۆئـایـیـن و ئـیدەیە ک ،بــۆ شارێک و نـاوچەیەک، کەسێـک وحـیزبـێک نـیە، بەڵکو بـۆ ڕزگاری نـیشتـمان وسەربـەستی گەلـەکەمانـە کـە پێکهاتەکەی تـێکەڵاوێـکە لەخـاوەنی هـەمـوو ئیدە و ئایـین و بـێ ئیدەو ئایـین وهـەمـوو دانـیشـتوانی ئەوکـوردستانە. ئـازیـزان بەخـۆشیـەوەعـیـلم و زانـسـت ئـەوەنـدە پـێشکـەوتــوەو گەشەی کـردوە ،خـوێــنــدەوارو زانـاو شـارەزای ئـەوەنـدە تـێگەیـشتوو پـێگەیـشتومان لـێهەڵکەوتـوە کە بە دڵنیاییەوە لە ئـێـمەش باشـتردەزانـن و چاکـتر دەتـوانـن لەکـوردستـانی ئازاد دا کام سـیستـمی حکـومەتـی و دەسەڵاتـداری و بـەڕێــوەبـەریی کە لـەخـزمـە تـی گە ل دابێ هە ڵـبـژێـرن وکاری پـێ بـکـە ن. وەرن با ئەولەویـیـەتەکان بخەینە پێشەوەی بەرنامەکانمان. مـن بەدڵـنیایەوە دەڵـێـم: تائەو ڕۆژەی ئـامـانجی سەرەکـیمان کەڕزگاری گەل و نیشتمانە لەپێشەوەی هەموو ئیدەوئایینەکانـمـان نەبـن، یە کگـرتـویـی لـە کـردەوەدا مسۆگەرنەکەین، تـایەک بەرنامەی هـاوبەشی تـۆکمەی نەتەوایەتیمان نەبێ، ڕێگای ڕزگاریمان گەلێک سەخـت وپـڕکەندو کـڵۆو دژوارتـر دەبێ، گەیـشتن بـەکوردستانـێکی ئازاد وسەربەخـۆ وئارام و ئاوەدان ئامانجە، بەو وەزعیەتەی ئێستامان گەیشتن بەوئاواتە ناڵێـم مەحاڵ، بەڵام چی وا لەمەحاڵ دوور نیە.
لەم کاتە هەستیارو ناسک و پڕلە تەمومژو ئاڵۆزیەداو لەنێو ئەو پرسیارە بێ وڵامانەو زۆری تریش دا، ئەدی دەبێ چ بکە ین؟!

لە وڵامی ئەو هەموو دەبێ چ بکەینەدا من دەڵێم: تەنیا ئامانج و ئەرکی ئێمەلە ئێستادا ئەوەیە بە هەموو جیاوازیەکانمانەوە بەیەک ڕێگادا بڕۆین بەرە وئامانج کە ڕزگاری کوردوکوردستانە. خەباتی نەتەوایەتیمان لەپێشەوەی خەباتی ئیدئۆلۆژیمانە.

ئەوەی ئاواتی منەو بەڕۆژ بیری لێ دەکەمەوەو شەویش خەونی پێوە دەبینم ڕزگاری نیشتمان و سەربەخۆیی گەلەکەمانە، یەکگرتویی وهـاوکاری هەمـوو هـێزە کوردستانیەکانە، بۆیە هەرشتێکی ببێتە هۆی وەدواکەوتنی ئەوئاواتەم ئازارم دەدا. ئێمە ئەگەر بەبێ تێبینی و وەبەرچاوگرتنی بەرژەوەنـدی تایبەتیی بـڕوانینە ڕەوتی ڕووداوەکان بەڕوونی دەبـیـنـدرێ كه بەداخەوە پەرش وبڵاویمان گەورەترین بەڵاو بەربەستی سەر ڕێگەمانە ، ئـێـمە ئامادەگی پێویستمان بۆ بەرەو ڕووبـون دەگەڵ پێشهاتی کتوپڕو پێشبینی نەکراوی دنیای ئەوڕۆ نیە، ئەو گرفتانەی کە ئێستا چـوکـە دێنـە بـەرچـاو لەکاتی ڕوودانی ئاڵوگۆڕێکی نوێێدا گەورە دەبنەوە وبە ربەستکردنیان هەر وا هاسان نابێ. ڕووداوەکانی ڕۆژهە ڵاتی ناوەڕاست، نمونەن و لە بەرچاومانە.

بە دڵنیایەوە ئەوەی من دەیڵێم هەستێکی کوردانەیە دەری دەبڕم و دژکردەوەی بەشی هەرە زۆری گەلەکەمانە کە سەبارەت بەڕووداوەکـانـی نـێـوخۆیی خـۆمـان دەری دەبڕن. ئەزمونی ٧٤ ساڵ تەمـەن و زیـاتــر لـە ٣٠ و چـەنـد ساڵ بەشداریــم لـە خەباتی ڕزگاریخوازانەدا بۆم سەلمێندراوە کە سەرنەکەوتـنـمـان هــۆی سـەرەکـیـەکەی پـەرش وبڵاوی و یەک نەگرتـنمانە. پشت بەستن بەبێگانە نەک هەڵە بگرە تاوانە.! بـە بـاوەڕی مـن ئـەوانـەی خـۆیـان بـەپـێشــڕەوو ڕزگاری دەری گـەلـێـک دەزانـن دەبـێ مـەودای تـێـڕوانـیـنـیـان لـەخە ڵـكـی تـر زۆر دوورتـر بێ، ویـست و داخـوازیـان لـە ویـستی تـاکی وگـروهـی گـەلـێک مـەزنـتـر و پـێـویــست تــر بێ، جـورئەت و جەسـارەتیان لەخەڵکی ئاسایی زیاتر بێ، بە وتەیەکی تر مـافی ڕەوای گەل وهەست بە بەرزی بەرپرسایەتی ئەوەنـدە بەلایانـەوە بایەخـدارو پـیـرۆزبێ کەخـۆکـردنـە قـوربـانــیــان بـەلاوە ئـەرکێکی نەتەوایەتی پیـرۆزو هاسان بێ. بەو هیوایەکە بتوانین بە سەر گرفت و کۆسپەکانی ناو خۆییماندا زاڵ بین کە بەڕای من زامنی سەرکە وتن و دەرمانی دەردەکەمانە.
لە دوایین قسەم دا دەڵێم: ڕووی قسەی من تەنیا لەحـیزبـێـک نـیـە، بـەڵـکـو ڕووم لـە هەموو حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ڕاست و بـەچەپیـەوە، چـونـکـە دەگەڵ ڕێـزی زۆرم بـۆ هـەمـویـان، پـێـمـوایە ئەگەر ڕاست بە ڕێێ خـۆی دابــڕوا و چەپیش هەر بەڕێگای خۆیدا، بە یەک گەیشتمان مـەحاڵە!! بەڵام بەدڵـنـیاییەوە دەڵـێـم خاڵی هاوبەشی وامــان هـەیە کە لەپێشە وەی هەمــویانە ئەویـش ڕزگـاری گە ل و نـیشتمـانـە، یەک نەتەوە ، یەک وڵات ، یەک زمان ویەک کلتورو یەک چارەنوس کەم نین بۆ ئەوەی لێکمان گرێدەن! دوای سەربەخۆبونمان نۆرەی دابەزاندنی پڕۆسە و بە رنامە گەلیەکانە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە