• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

وێنەگرێكی كوردی كرماشانی لەكێبڕكێیە جیهانییەكاندا سەركەوتنی بەدەست هێنا

زایینی: ٢٧-٠٦-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٤/٠٦ - ١١:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
وێنەگرێكی كوردی كرماشانی لەكێبڕكێیە جیهانییەكاندا سەركەوتنی بەدەست هێنا
كوردستان میدیا: وەحید بابایی وێنەگری كوردی كرماشانی توانی لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سێربستان خەڵاتی fiap HM ی بەدەست بێنێت.

ئەو فێستیڤاڵە لەژێر چاوەدێری فیدراسیۆنی جیهانی وێنەگران و بە بەشداری چەندین بەرهەم لەوڵاتانی ئەمریكا، ئاڵمان، سێربێستان، ئیسپانیا، ئیتالیا، چین، بەحرێن و توركیە بەڕێوە چوو و وەحید بابایی توانی بە بەرهەمە وێنەیەكانی سەركەوتن بەدەست بێنێت.

فێستیڤاڵی جیهانی وێنەی سێربێستان، هەموو ساڵێك لەژێر چاوەدێریی فێدراسیۆنی جیهانی وێنەگری و بە بەشداریی وێنەگرانی ناسراوی جیهان و ناوەندەكانی وێنەگری بەڕێوە دەچێت.

ئەنجومەنی وێنەگرانی كرماشان رایگەیاند، وەحید بابایی پێشتریش لە كێبركێیەكانی وێنەگری "پۆرترە"ی سێربێستاندا خەڵاتی زێرینی وەرگرتبوو.

وەحید بابایی تەمەنی ٣١ ساڵە و لە شاری كرماشان لەدایك بووە و هەتا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئێران وەكوو: فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی خەیام، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی ئارژانتین و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی بوڵغارستان خەڵاتكراوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا