کوردستان میدیا: دایکی سێ شەهیدی رێگای سەربەستی و رزگاریی کوردستان لە ناوچەی ماکۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٨ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دایه خانێ حه‌سه‌ن‌زاده دایکی شه‌هیدان ئیبراهیم حه‌سه‌ن‌زاده و گوڵێ حه‌سه‌ن‌زاده و ،حه‌سه‌ن حه‌سەن‌زاده خه‌ڵکی گوندی یارمقی سه‌ر به شاری ماکۆ، له ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵیدا به هۆی پیری و نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
دایه خانێ حه‌سه‌ن‌زاده له بنه‌ماڵه‌یه‌کی گه‌وره و نیشتمانپه‌روه‌ری شاری ماکۆ له دایک بووه و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هه‌میشه رۆڵێکی چالاکیان له بزاڤی میللی دێمۆکراتیکی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌بووه.
له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له ساڵی ١٣٥٧ هەتا١٣٦٣ ماڵه‌کیان له گوندی یارمق، باره‌گای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه.
مێردی دایه خانێ واته حاجی عه‌بدوڵڵا ناسراو به حاجی عه‌ڤدۆ به هۆکاری پشتیوانی له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به ناچار پاش داگیر کردنی کوردستان به ده‌ست هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران په‌ڕیوه‌ی کوردستانی تورکیه بوو.
کوڕه گه‌و‌ره‌که‌ی دایه خانێ، حه‌سه‌ن حه‌سەن‌زاده فه‌رمانده‌ری به‌وه‌ج و ئازای هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ناوچه‌ی ماکۆ بوو که دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له وڵاتی فینلاند کۆچی دوایی کرد و پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بۆ ئێران له لایه‌ن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له گۆڕستانی گوندی یارمق رفێندرا.
هه‌روه‌ها دوو جگەر گۆشه‌ی دایه خانێ به ناوه‌کانی ئیبراهیم حه‌سه‌ن‌زاده که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووه و گوڵێ حه‌سه‌ن‌زاده به ده‌ست هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران شه‌هید کران.
دایه خانێ هەتا دوایین ساته‌کانی ژیانی به ئامانجه به‌رزه‌کانی حیزب و نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌فادار مایه‌وه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی که به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌که‌یاندا هه‌میشه شانازی به‌وه ده‌کرد که منداڵه‌کانی له رێگای شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان شه‌هید بوون.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایه خانێ سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س‌وکاری ناوبراو ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد