• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

لەشاری پیرانشار شانۆیەكی سەرشەقام لەژێر ناوی "هەناسەی تاڵ" بەڕێوە چوو

زایینی: ٠٣-٠٨-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٥/١٢ - ١١:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لەشاری پیرانشار شانۆیەكی سەرشەقام لەژێر ناوی
كوردستان میدیا: شانۆی سەرشەقامی هەناسەی تاڵ لەلایەن هونەرمەندانی كوردەوە بە مەبەستی پێشگری لەتووشبوون بە مادە سڕكەرەكان لەشاری پیرانشار بەڕێوە چوو.


گرووپی هونەری باران بە هاوكاری ئەنجومەنی كۆلكە زێڕینە شانۆیەكیان لە راستای فەرهەنگی پێشگری لە تووشبوون بە مادە سڕكەرەكان لە ناو مزگەوتی "هجرت"ی شاری پیرانشاردا بەڕێوە برد و لەگەڵ پێشوازی خەڵكی بەرەوڕوو بۆوە.


لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، شانۆی هەناسەی تاڵ روونكردنەوەی پێویستی لەمەڕ خەسارە ماڵوێرانكەرەكانی مادەی سڕكەر بە بەشداران و ئامادە بووان داوە.


ئەو شانۆیە شەوی پێنجشەممە رێكەوتی ١٠ی گەلاوێژ بە بەشداری ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی شاری پیرانشار بەڕێوە چووە.


لەشاری پیرانشار ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگی "چرا"ش ماوە بە ماوە كۆڕ و سیمیناری پێوەندیدار بەو مادەیەوە بەڕێوە دەبات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک