کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن رۆحانی درێژ کەرەوەی عومری کۆماری ئیسلامی یان کردنەوەی کەشێکی دیمۆکراتیک لە ئێران (مەجید ئەلیاسی)

17:55 - 16 گەلاوێژ 2713

مەجید ئەلیاسی
هەر وەک ئاگارارن چەند هەفتە پێش ئێستا شانۆی بە ناو هەڵبژاردن لە ئیرانی ژێر دەستی کۆماری سێدارە ی ئیسلامی بەرێوە چوو. لە ناو ئەو بە ناو هەڵبژاردنەدا حەسەنی رۆحانی بە سەرۆک کۆماری تازەی ئێران هەڵبژێردرا.
دوایی ئەوەی کە رۆحانی زۆر کەس و لایەن پیان وا بوو کە بە هاتنە سەر کاری کەسێکی دیکە بۆ بە دەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری دەکرێت چاوەروانی ئاڵووگۆر لە سیاسەتی ئێران ، هەم لە ئاست ناوخۆ و دەرەوە بە ئەنجام بگات، ئەم بیرۆکەیە رەنگە تا ماوەیەک دۆنیای دەرەوە تووشی گومان بکات،کە حەسەنی رۆحانی بە گرتنە پێشی سیاسەتێکی نەرمتر لە گەڵ دۆنیای دەرەوە هندێک لەو قەیرانە ئابووریە کە ئێرانی تێکەوتووە کەم بکاتەوە، لە لایەکی دیکەوە خۆش باوەریەک لە موحافیلی نێودەوڵەتی دروست بێت بۆ چارەسەری کێشەی ناوەکی ئێران .


ئەم چاوەروانیانە لە ئێستا تا رادەیەکی زۆری لە نێو وڵاتانی ئورووپایی دروست کردوە کە رۆحانی دەتوانێ چارەسەری کەیسی چەقبەستوویی ناوەکی ئێران لە گەل دۆنیای دەرەوە بکات ، هەر چەند سیاسەتی کۆماری ئیسلامی درێژکەرەوەی کاتە لە سەر پەرەپێدان و پیتندنی ئورانیوم ، وە لە لایەکی دیکەشەوە رۆحانی وەک کەسێکی مەداح لە باندی ولایەت فەقیە کە زبانێکی چەوری هەیە لە فێڵ بازی و خەڵک فریو دان ، و بۆ ماوەی چەند ساڵ دەتوانێ تەمەنی رژیمی نگریسی کۆماری ئیسلامی درێژ بکات و بەرگری بکات لە رووخانی ئەو رژیمە ، لە گەڵ ئەوەشدا بە زمانێکی دیکە لە گەڵ دونیای دەرەوە موعامەلە بکات .
ئەم سیاستە نەرمەی رۆحانی بە نیسبەت دونیای دەرەوە ،سەرەنجام دەبێتە هۆیی زیاتر بوونی پیتاندنی ئورانیوم و دەست پێ راگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی . لە وتووێژێکی رۆحانی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ناوبراو بە راشکاوانە باسی لە وتووێژەکانی خۆیی لەو کاتەدا کە ئەو بەرپرسیارەتی لەگەل وڵاتانی ٥¬¬ ¬¬ کۆ لە سەر یەکی لە ئەستۆ بوو ناوبراو نەیشاردوە کە ئەو توانی رێژەی سینترڤۆژەکان لە ٢٥٠ وە بگەیەنێتە ٢٥٠٠ لە کاتێکدا دونیای دەرەوە بە سەختی پێداگری لە سەر ڕاگرتنی پیتاندنی ئورانیوم دەکردەوە ،
بێگۆمان ئەم سیاسەتەی رۆحانی درێژ کەرەوەی هەمان سیاسەتی خاتەمیە کە عومری کۆماری کۆنەپەرەستی ئیسلامی بۆ ماوەی هەشت ساڵ درێژ کردەوە . بە داخەوە ئەو کەس و لایەنانە نەک هەر لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی تێنەگەیشتوون ، بەڵکوو زۆر سادە و ساویلکانە بیر دەکەنەوە ، رۆحانی نەک هەر ناتوانێت تووزەقالێک وەزعی ژیان و گۆزەرانی خەڵک بەرەو باشی نابات ، بەڵکوو دەبێتە هۆیی ئاوسانێکی لە رادەبەدەری نرخی شت و مەک لە ئێراندا ، گەمارۆ بەربڵاو ویەک لە دوای یەکەکانی نێو دەوڵەتی بۆ سەر رێژیم ، راستەو خۆ بوونەتە هۆیی گرانی یەکی زۆر لە رادەبە دەر و ژیان و گۆزەرانی خەلک بەرەو تاریکی دەبات، ناوبراو بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە ژیر ناوی ریفرمخوازی میانەرەو خەڵکی ئێران بە گشتی و نەتەوە زێژ دەست لە ئێران سەرکۆت دەکات .
هەر لە ئەو پێوەندییە دا رۆحانی لە هەوڵی ئەوەدایە کە نفووزی کۆماری ئیسلامی لە ئەوەی کە ئێستا هەیە لە ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست پەرەپێبدات و نەیارانی ئەو رژیمە دەمکووت بکات . بە بروای من کۆماری ئیسلامی و ئەو نیزامە بە هیچ جۆرێک ئیسلاح پەزیر نی یە، گرنگ نی یە کێ دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێران ، ئەوەی دەسەڵاتی کوللی نیزامی لە ژیر دەستدایە و بریاری لە سەر دەدات ،رێبەری ولایەت فەقییە.
بە هیوای رووخانی رێژیمی فاشیستی کۆماری ئیسلامی لە داهاتوویەکی نزیکدا.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە