کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشبرکێ وەک یەکێک لە بابەتەکانی کاییەی سیاسی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ڕۆشنبیری و داهێنان لەجیهان چاوی لێ دەکرێ (حەسەن پاڵانی)

14:48 - 19 گەلاوێژ 2713

حەسەن پاڵانی

 پێشکەوتنی ژیانی کۆمەڵگای جیهان لە سەر دەستی پێشبرکێ و ململانێی سالم بە هەموو ئەو ئامانج و پێشکەوتنانە دەگەن و  هەموو نەتەوەکانی تر و  گەلانی گۆی ئەم گەردوونە، قۆناغەکانی ململانێ و پێشبرکییان وەک پێوستیەکی بنچیینەیی بۆ پێشکەوتنەکان تیپڕاندوە، تا گەیشتوونەتە ئاستی داهێنان و بەرهەم داری و داهێنانی ژیانی ئەمرۆیی.  پێشبرکێ وەک دینامیک و هێزی مەعنەوی بۆ وەرچرخان و باشتر کردنی ژێرخان و سەرخانی هەموو کۆمەڵگاکان چاوی لێ دەکرێت و بێ لە بەرچاو گرتنی ئەو هێزە کاریگەرە فکری و زانستیە، ناتوانێ ئاستی زانستی و رەفاهی و پێشکەوتنە جۆربەجۆرەکانی ژیانی ئینسانی  لە هەموو مەجال و کایەکان لە بەرچاو نەگیرێ.  پێشبرکێ  لە ئاستی سیاسی، کۆمەڵایەتی ، ئابووری، داهێنان، رۆشنبیری و هتد، بە بناغەدانەر و ڕێچکەی دایکی هەموو پێشکەوتنەکانی دیکە دادەنرێ ، بێ ململانێ و تاقی کاری ( ئەزموونی تر و تجرووبەکردنی تەجروبەیەکی تر، ئەزموون کردنی ئەزموونیکی تر) ژیان وەک شکڵێکی یەک نەواخت و یەک فۆرمی لێدێ و لە چوارچیوەی خۆی قەتیس دەمێێیتەوە و ناتووانێ وەڵام دەرەوەی  دۆخی  سەردەمە  جۆبەجۆرەکانی ژیانی بەشەری و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەگشتی بێت.
 بۆ ئەوەی ئێمەش وەک  میللەتی  کوورد بتوانیین  هاوئاهنگ و هاو سەفەرو هاو کاروانی،  کاروانی پێشکەووتن و داهێنانە جیهانیەکان  بین و لە ئەو کاروانە دوا نەکەوین، پێویستمان  بە پێشبرکێ و تاقی کاری زیاتر هەیەو، لە ئەختیار نانی سەرمایەی زیاتری هەم مادی و هەم مەعنەوی وە هەم تەرخان کردنی  ناوەندو مووئەسەسەی تووێژینەوەی  زانستی و عیلمی بۆ شرۆڤەکردن و بەدواچوونی  ئەبتکاری نێو و هڵسەنگاندنی بەرهەمە و توێژینەوە  خۆمالیە زانستی و داهێنانە هاوچەرخە جیهانیە کان لە سەر ئاستی  ستانداردی جیهانی هەیە. بەڵام بە داخەوە نەک ئەو پێوەرانە و بەدوا چوونەکان لە بەر چاو ناگیرێ  بۆ گەشەی ژیانی  شارستانیەتی کۆمەڵگاکەمان، لە باری داهێنان و لە ئەختیارنانی سەرمایەی تووێژینەوەی زانستی  بۆ هەرچی باشتر کردنی بوارەکانی خزمەت کردنی ژیانی خەلک، بەڵک و حکوومەت و دەستڵات  دارانی  ئە و بەشەی کوردستانی ئازادکراومان، نەک لە ئاستی وەزارەتە پێوەند دارەکان هیچ بە دواداچونێکیان نیە بۆ هاوکاری کردنی ئەو کەس و ئەبتکارو توانایانەی، کە توانای داهێنانی نوێیان هەیە لە سەر ئاستی ناوچەو جیهان.
ئێمەی میللەتی کورد، بە تایبەت ئەگەر بەشێوەیەکی ووردترو چڕتر بڕوانینە،  ناخو میتوود ی  ململانێ و پێشبرکێ جیهانیەکان لە سەر ئااستی داهێنانی جۆربەجۆر  وەک  داهێنانەکانی  سیاسەت، دپلوماتیەت، ئابووری، خۆبەرێوەبەری ئیداری ، داهێنان،  نەک  نەمان  توانی وە  نموونەیەکی باش و پربەپیستی خۆیمان پێ دابێ، بەڵک و کارئاسانیک  بۆ ئەو بەهرەو تواناییانە  نەکراوە، چە وەک هاوکری  مادی مەعنەوی بۆ باشتر کردنی گەشەی ژیانی کۆمەڵگاکەمان لە هەموو روویەکەوە.
بەشێکی دەگەرێتەوە سەر حکوومەت و دەسڵاتی  کووردی ، بەشێکی  دەگەرێتەوە، سەر کلتوورو سسایکوولۆژیەت و عقڵوو شعووری تاکی کوورد ، کە ئەوەندەی خەریکی شتەلاوەکیەکانن ئەوەندە خۆیان بەکاری داهێنان و پیشبرکێ و ململانێ خەریک  ناکەن. تا ئەو جێگایەی  پێوەندی بە دەسڵات و حکومەت ولاییەنە پیوەندیدارەکانی کوردستانەوە هەیە، دەبێت ئەو راستیە بزانن چوون گرەوو جەوهەری  داهێنان لە ڕووی  سیاسیەوە لە گرەوی پێشبرکێ و دەستاو دەستکردن و گۆرینی کاییەو دەسڵاتە سیاسیەکان دایە،  تا لە وێدا  مەجال و  پانتاییەکی بەرفران و گشتی بێتە ئاراوە  بۆ ململانیەکی بە هێز تا زۆرترین  ئیلیت و نۆغبەکان  ئیمکانی بەشداریان  ببێت و لە ئەنجامی پێشبرکێ کاندا، کەسی جێگای شیاو وخاوەن ڕووئیا و ئیدیای  مەدەنی و  شارستانیەت و داهێنان  بتوانێ  جڵەووی ململانێ و پیشبرکێ ناو خۆی و ناوچی و نێودەوڵەتیەکان  بگرێتە دەست و خۆی لە مووقعیت و کات و زەمەن قەتیس نەکا، لە گەڵ ڕەوتی پێشکەوتن و داهێنانەکاندا بگونجینێ و خاوەن  پرۆژەو کاری مدەوام و بەردەوام بێت.
تا ئەو جێگایەش دەگەرێتەوە بۆ سەر تاک  و خۆمان بە گشتی و کلتووری ناوچەو میللەتەکەمان بە تایبەتی، ئەوەندە خەریک و سەرقاڵی ململانێ و بە دەستهێنانی کەرەستەو ئامرازی بەرهەم هێنراویین، کە نەک خۆمان هیچ  پشکیکمان ، لە بەرهم هێنان و تەنانەت دیزایین کردنیشیدا  نیە. بڵکوو زۆر جاریش !  لە بەکار هێنانیدا تووشی هەڵەو کەموو کۆری دەبین و نازانیین چۆن بە کاری بێنیین .
لیرە دا مەبەست لە هەڵبژاردن و دیاری کردنی ناو و ناوەرۆکی ئەم بابەتە،  دەگەریتەوە بۆ، ئەو کلتورە زەهنی و فکری و خۆماڵی و کۆمەڵایەتیە، کە لە کوردستان و دەڤەرەکەماندا زاڵەو ئەوەندە  بە شێون  پێشبرکیی و موودیلی سەیارە و ماڵ گۆرین و بە دەستهینانی ئامێری نێو و بەرزکردنەوەی  باڵەخانەی بەرز و چەند  نۆهەمی و بە شووشەکردنی  کەرەستەی ناو ماڵ و بە شووشەکردنی چواردەوروبەری ماڵە وە  خەریکین ، نیو ئەوەندە بە شێون ، زانیاری بە کارهێنانی داهێنراوەکان و ئە و کەرەستانەدا خەریک نیین، کە بە کاریان دەهێنین لە ژیانی رۆژانەدا.
 کلتووری داهێنان ، ڕاهێنان، ، فێربوون ، لە ئامراز و کەرەستە موودیرنە بەکارهێنراوەکان،  لە باری تکنیکی وزانستیەوە بکەیینە سەر مەشقی ژییانی رۆژانەی خۆمان و بە کردنەوەی  خولی نێو و ڕاهێنانی نێوێ، خۆمان لە کاروانی ململانێ و پێشبڕکێ دا ببینینەوە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە