" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دوو قوتابیی شاری مەهاباد "ماكت"‌ی مەزاری بوداغ سوڵتانیان دروست كرد

زایینی: ١١-٠٨-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩٢/٠٥/٢٠ - ١٠:٤٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دوو قوتابیی شاری مەهاباد
كوردستان میدیا: لەشاری مەهاباد دوو قوتابیی بە دەنكە خورما "ماكت"‌ی مەزاری بوداغ سوڵتانیان دروست كرد.

ئەو دوو قوتابییە توانیویانە بە كۆكردنەوەی دەنكە خورما بینای ئەو زیارەتگا مێژووییە دروست بكەن و لەو پێوەندییەدا سایتی موكریان بڵاوی كردەوە، بینای زیارەتگاكە بە دەنكی خورما و چەسب پێکەوە لێکێندراوە.


بۆ دروست كردنی ئەو ماكێتە نزیك بە شەش هەزار دەنكی خورما و٣٠٠ چەسب بەكار بردراوە و ماوەی ١١ مانگیشی خایاندووە.


بوداغ سوڵتان لەساڵەكانی ١٠٦٢ هەتا ١١١١ ه. ق لەسەردەمی سەفەوییەكاندا دەسەڵاتداری ناوچەی مەهاباد بووە و هەر ئەو كات ئەو مەزارە دروست كراوە و مەزارەكەش لە باشووری رۆژئاوای شاری مەهاباد هەڵكەوتووە.

رووبەری بینای بوداغ سوڵتان ١٣٥ میتری چوار گۆشەیە و بە بەرد و خشت دروست كراوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا