کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆكرات بەشداریی لە یادی ٦٧ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێمۆكراتی كوردستاندا كرد

17:58 - 26 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكرات بە سەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجری بەشداریی لە ئاهەنگی دامەزرانی پارتی دێمۆكراتی كوردستانی لە شاری هەولێردا كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٥‌ی گەلاوێژ لەسەر بانگهێشتی پارتی دێمۆكرات، شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی رێزدار سكرتێری گشتیی بەشدارییان لە یادی دامەزرانی ئەو پارتەدا كرد و لەلایەن ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ‌و سەركردایەتی پارتی دێمۆكراتەوە پێشوازیییان لێ‌كرا.
بەڕێز مستەفا هیجری بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی دێمۆكراتی كوردستانی لە بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دێموكرات ‌و سەركردایەتی ئەو پارتە كرد.
لەو یادەدا نوێنەرانی هێزە سیاسیەكانی چوار پارچەی كوردستان، نوێنەرانی دەزگا حكوومییەكان ‌و سەندیكاكانی كۆمەڵگای مەدەنی ‌و نوێنەرانی كونسولگەرییەكانی وڵاتانی بیانی لە هەولێر، بەشدارییان لە ئێوارە خوانێكی تایبەتدا كرد.
شاندی حیزبی دێمۆكرات لەو ئاهەنگەدا لەگەڵ بەشێكی بەرچاو لە لایەنە سیاسییەكان ‌و كەسایەتییەكان دیداری نوێ‌كردەوە.

وێنە: پەیامنێر