کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێكی حیزبی دێموكرات بە هۆی رووداوێكی نەخوازراوەوە لەناوچەی شامات گیانی لەدەست دا

15:48 - 9 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: ئەندامێكی حیزبی دێموكرات لە ئاوایی تازەكەندی ناوچەی شامات لەئەنجامی وەرگەڕانی تراكتۆرەوە گیانی لەدەست دا.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، نەبی عەلی كەدخودانەبی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی ئاوایی تازەكەند بە هۆی وەرگەڕانی تراكتۆرەوە گیانی لەدەست دا.
نەبی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی پەیوەست بە ریزەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووە و بۆ ماوەی نزیك بە دوو ساڵ شانازی پێشمەرگایەتیی پێ‌بڕابوو.
نەبی دوای ئەوەی‌كە چۆوە ناوچەی شامات دەستی لە تێكۆشان هەڵنەگرت و وەك ئەندامێكی دڵسۆز ئەركە پێ‌ئەسپێردراوەكانی بەڕێوە دەبرد.
نەبی كەدخودانەبی ماوەیەكی زۆر كەمیش بوو كە ژیانی هاوسەرگیری پێك هێنابوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی نەبی و خەڵكی ناوچەی شامات دەكات.

رۆحی شاد