کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوارەمین فێستیڤاڵی هاوینیی نێرگز بە بەشداری منداڵانی كوردستان لەهەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

15:46 - 13 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: بە بەشداری منداڵانی هەر چوار پارچەی كوردستان، چوارەمین فێستیڤاڵی هاوینیی نێرگز لە لایەن ناوەندی نێرگز بۆ پەروەردەی فیكری و هونەریی منداڵان و مێرمنداڵانی كوردستانی ئێران و گرووپی دۆق شارتەر لەشاری كۆیە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو فێستیڤاڵە رێكەوتی ١٧‌‌ی خەرمانان (٨ی سێپتامبر) لەشاری كۆیە و هۆڵی ئامفی تیاتری ئازادی بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی هاوینیی نێرگز هەموو ساڵێك لەكۆتایی وەرزی هاویندا و بە بۆنەی پێشوازی كردن لەكرانەوەی قوتابخانەكان بە ئامادەبوونی گرووپە هونەرییەكانی شار و شارۆچكەكانی كوردستان لە شاری كۆیە بەڕێوە دەچێت.
لەو پێوەندییەدا فاتیح ساڵحی بەڕێوەبەری چوارەمین فێستیڤاڵی هاوینی نێرگز رایگەیاند، لەفێستیڤاڵی ئەمساڵدا، وەزارەتی پەروەردە، دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دێمۆكراتی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری منداڵ/ هەولێر و هەروەها كومپانیای كورەك تیلكۆم وەك یاریدەدەر و ئێسپۆنسێر، یارمەتی چوارەمین فێستیڤاڵی نێرگزیان داوە.
ساڵحی وتیشی: گرووپی سترانی منداڵانی باكووری كوردستان، گرووپی مووسیقای منداڵانی رۆژئاوای كوردستان ، گرووپە هونەرییەكانی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و هەروەها گرووپە هونەرییەكانی منداڵانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ماوەی یەك رۆژ لە شاری كۆیە میوانی ناوەندی نێرگز و گرووپی دۆق شارتەر دەبن\'\'.
لە كۆتایی فستیڤاڵەكەدا خەڵات پێشكەش بە گرووپە بەشداربووەكاندا دەكرێت.