کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێزدار هیجری لەگەڵ ژمارەیەك لەئەندامەكانی تەشكیلاتی ئاشكرا كۆبۆوە

16:07 - 16 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ ئەندام كۆمیتە و سەرشانەكانی تەشكیلاتی ئاشكرای حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كۆبۆوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٥ی خەرمانان كۆبوونەوەیەك بۆ ئەندام كۆمیتە و سەر شانەكانەی تەشكیلاتی ئاشكرای حیزبی دێمۆكرات لەهەرێمی كوردستان، بە بەشداریی ئەندامانی رێبەریی پێك هات.
سەرەتا كۆبوونەوەكە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی یەك خولەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.
دواتر رێزدار هیجری باسێكی سیاسیی لەسەر هەلومەرجی نێودەوڵەتی، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و پرسە پێوەندیدارەكان بە حیزبی دێمۆكراتەوە هێنایە بەر باس و لەسەر هەر كامیان بە وردی دوا.
دواتر رۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات و بەرپرسی كۆمیسیۆنی سیاسیی ـ نیزامی راپۆرتێكی لەكار و تێكۆشانی چەند مانگەی بەشی تەشكیلات پێشكەش بە ئامادە بوان كرد.
هەر لەو پێوەندییەدا باسێكی تەشكیلاتی لەلایەن لوقمان مێهفەڕ ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی تەشكیلاتی ئاشكراوە هاتە بەر باس و پێشكەش بە بەشدارانی كرد.
بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تەرخان كرابوو بۆ را و تێبینی بەشدارانی كۆبوونەوەكە و دواتریش لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە وڵامی ئەو تێبینی و پرسیارانە درانەوە.
لەكۆتاییدا سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران باسێكی لەئەنجامی كۆبوونەوەكە پێشكەش بە بەشداران كرد.