حوسێن نازدار
26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به17ی سێپتامبری 1992ی زایینی) له‌لایه‌ن تێرۆریسته‌جینایه‌تکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران،کاک دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی ک. ناوندی و نوێنه‌ری حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له‌وڵاتی ئاڵمان و کاک نوری دێهکوردی تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی ئێرانی و دۆستی دێرینی حیزب له‌رێستۆرانی میکۆنووسی شاری بڕلینی ئاڵمان شه‌هید کران.
شه‌هید بوونی د. سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک خه‌سارێکی گه‌وره‌و زه‌برێکی کاریگه‌ر بوو که‌له‌بزوتنه‌وه‌ی میللی_دیموکراتیکی گه‌لی کورد به‌گشتی و حیزبی دێموکرات به‌تایبه‌تی که‌وت، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌خه‌سارێکی مه‌زن بوو که‌له‌بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌و ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی سه‌رانسه‌ری ئێران که‌وت. ئه‌و رووداوه‌گورچکبڕه‌له‌کاتێک دا بوو که‌هێشتا حیزبی دێموکرات و گه‌لی کورد له‌ژێر زامی پڕ له‌ئێش و ژانی شه‌هید بوونی قاسملووی نه‌مر دا پشتی راست نه‌کردبۆوه.
شه‌هید د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی،به‌شاهیدی زۆر که‌سایه‌تی ناوداری کورد‌و ئێرانی و جیهانی،یه‌کێک له‌که‌سایه‌تیه‌سیاسییه‌هه‌ره‌به‌هێز و ئازا‌و چاو نه‌ترس و فیداکار و ماندوویی نه‌ناس و لێوه‌شاوه‌کانی گه‌لی کورد بوو.
د.سه‌عید دیپڵۆماتێکی هه‌ڵکه‌وتوو، باڵوێزێکی لێهاتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو،واته‌هه‌ر وه‌ک ده‌یزانی چ بڵێ ده‌یزانی چ نه‌ڵێ، هه‌ر وه‌ک ده‌یزانی چ بنووسێ ده‌یزانی چ نه‌نووسێ،هه‌روه‌ک ده‌یزانی چ بکا ده‌یزانی چ نه‌کات.
د.سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی رێبه‌رێکی باوه‌ر به‌خۆ، به‌تواناو رچه‌شکێن و پێشره‌و بوو، ماموه‌ستا و سیاسه‌توانێکی زانا‌و رووناکبیر‌و بیر کراوه‌و شاره‌زاو ژێر و وریا‌و رێئالیست بوو.
د.سه‌عید مودیرێکی به‌مشوور، چالاک و پر کار، به‌هیوا و هومێدو باوه‌ر پێکراو بوو، ره‌خنه‌گرو راهێنه‌ر و داهێنه‌ر بوو ، به‌نه‌زم و دیسیپلین بوو، خاوه‌ن ئه‌خلاق و پره‌نسیب و پرستیژی دێموکراتی بوو.
د.سه‌عید کادرێکی راستگۆ، قسه‌له‌روو، روو خۆش، ره‌زا سووک، خاکی و خه‌ڵکی و بێ فیز و ڕیا بوو هه‌ر بۆیه‌ببوو به‌سیمای خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
د.سه‌عید کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر ، دێموکراتێکی شۆرشگێر ، مرۆڤێکی مافخواز و ئازادیخواز ،دێموکراسیخواز ، ئاشتیخواز‌و مرۆڤ دۆست بوو.
کاک سه‌عید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکۆشه‌رێکی سادقی نه‌ته‌وه‌یی بوو له‌هه‌مانکاتدا رێبوارێکی شێلگیری رێگای دابین کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، باوه‌رێکی قووڵی به‌هاوپێوه‌ندی و هاو خه‌باتی گه‌لانی ژێر ده‌ست و زوڵم لێکراوی ئێران هه‌بوو ، به‌کرده‌وه‌بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی ئیران هه‌نگاوی هه‌ڵێناو گیانی پیرۆزی خۆی له‌م رێگایه‌دا فیدا کرد.
له‌راستیدا ده‌توانین بڵێین شه‌هید دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی جێنشینی به‌ر حه‌قی دوکتۆر قاسملوو بوو، واته‌به‌بوونی کاک سه‌عید که‌لێنی بێ قاسملوویی که‌متر به‌حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه‌دیار بوو، هه‌ر بۆیه‌کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئیران به‌مه‌به‌ستی بێ سه‌ر و رێبه‌ر کردنی حیزبی دێموکرات و سه‌ر لێشێواندن و داماو کردنی بزوتنه‌وه‌ی میللی_ دێموکراتیکی گه‌لی کورد له‌کوردستانی ئێران و چاو ترسێن کردنی خه‌ڵکی کوردستان، تێرۆری رێستورانی میکۆنووسیان به‌رێوه‌برد. دیاره‌که‌ئامانجی دوژمنانی گه‌لی کورد هه‌ر وه‌ک به‌له‌سێداره‌دانی قازی مه‌حه‌ممه‌د و تێرۆری قاسملووی نه‌مر نه‌هاته‌دی، به‌شه‌هید کرانی دوکتۆر سه‌عیدیش نایه‌ته‌دی.
دیاره‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌تا کۆتایی کاری دادگای میکۆنووس،کۆماری ئیسلامی ئیران به‌گوشار خستنه‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی ئاڵمان هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی دا که‌ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی کاری دادگا په‌ک بخا‌و یان لانی که‌م به‌لارێیدا به‌رێ، به‌ڵام به‌هۆی لێبراوی و جیدی بوونی ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمان، دادگای میکۆنووس تاوانبارانی مه‌حکووم کردن و سزای به‌سه‌ر دا سه‌پاندن و واواکی به‌تاوانبار و هاوبه‌ش له‌م تیرۆره‌دا ناساند و به‌دژی عه‌لی فه‌لاحیان حوکمی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ر کرد‌و حکومه‌تی ئیسلامی ئێرانی وه‌ک بڕیارده‌رو فه‌رمانده‌ری تێرۆره‌که‌ناودێر کرد.
له‌کاتێکدا یادی کاره‌سات و تێرۆری میکۆنووس ده‌که‌ینه‌وه‌که‌ڕه‌وا بوونی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد زیاتر و باشتر له‌پێشوو بۆ کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌ر که‌وتوه‌و بیر و رێباز و ئامانجی قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندیش به‌به‌رده‌وامی له‌په‌ره‌ستاند و گه‌شه‌کردن و دره‌وشانه‌وه‌دایه‌و رۆڵه‌کانی حیزبی دێموکرات و گه‌لی کوردیش به‌ئیلهام وه‌ر گرتن و پێره‌وی کردن له‌رێبازی شه‌هیدان، شێلگیرانه‌و چالاکانه‌درێژه‌به‌خه‌بات ده‌ده‌ن. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌سیماو ناوه‌رۆکی دزێووبێزراوی به‌ڕێوه‌به‌رانی تێرۆری میکۆنووس بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ئێران به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی دێموکرات و ئازادیخوازی دنیا به‌گشتی، باشتر ده‌رکه‌وتوه‌و رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیرانیش له‌هه‌موو کاتێک زیاتر که‌وتۆته‌به‌ر گوشار‌و گه‌مارۆی جۆرا وجۆری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە را و تێبینی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نیە