کوردستان میدیا: دایکی بەڕێز \'\'رەحیم هێژا\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی گەورکی سەقز کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی دایە \'\'خەدیجە كەریمی\'\' دایکی \'\'رەحیم هیمەتی\'\' ناسراو بە \'\'رەحیم هێژا\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە گوندی \'\'قەباغڵوو\'\'ی سەربە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
دایە خەدیجە یەكێك لەو شێرە ژنانە بوو كە هەردەم غەمخۆری حیزب و گەلەکەی بوو و بنەماڵەی نابراو نیشتمانپەروەر و جێگای رێزی خەڵکی شاری سەقز بوون.
دایە خەدیجە هەمیشە بە سەربەرزییەوە باسی لە رێباز و بیرو باوەڕی كوڕەكەی دەكرد و به شانازییەوە وەسفی دەکرد.
دایە خەدیجە لە گوندی \'\'قەباغڵوو\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'گەورك\'\'ی سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد و هەر لەوێش بە خاكی سپێردرا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پرسە و سەرخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەكات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریك و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد