کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو

16:40 - 28 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ خەرمانان، ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی تیرۆرکرانی د. سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، رێوڕەسمێک بە بەشداریی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حێزبی دێموکرات لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتی \'\'ئەی رەقیب\'\' و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی میکۆنۆس، دەستی پێکرد.
پاشان \'\'قاسم کەڵەشی\'\' ئەندامی ناوەندی ٣ی کوردستان پەیامی \'\'ناوەندی ٣ی کوردستان\'\'ی پێشکەش کرد و دوابەدوای ئەوەش پەخشانێک لەلایەن \'\'خالید پاریاد\'\'ـەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'سنوور حەیرانی\'\'ـەوە خوێندرایەوە و پاشان سروودێک لەلایەن \'\'جەماڵ ئیسمایلی\'\' و گرووپی لاوانی ناوەندی ٣ی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەخشانێك لەژێر ناوی \'\'تا بۆ کوردستان چاوەڕوانی\'\' لەلایەن \'\'زەهرا عەزیزی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
پاشان سروودێک لەژێر ناوی \'\'ئەی هەواڵی تێکۆشەر\'\' لەلایەن گرووپی لاوانی ناوەندی ٣ی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی مەقام و سروودی \'\'شیعری یادگار\'\' کە لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی ئێرانەوە پێشکەش کرا، کۆتایی پێهات.