• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

٥ هەزار کەس بە هۆی داخرانی کوورەخانەکان بێکار بوون

زایینی: ٢١-٠٥-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/٠١ - ١٣:٣٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
٥ هەزار کەس بە هۆی داخرانی کوورەخانەکان بێکار بوون
کوردستان میدیا: بە هۆی داخرانی سەدان کوورەخانه‌ى خشت‌بڕی، ٥ هەزار کرێکار لە کرماشان بێکار بوون.


بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی کرماشان پۆست، هەزاران کرێکاری کوورە خشت‌بـڕییەکانی پارێزگای کرماشان و بە تایبەت شارستانی کەنگاوەر، بێ‌کار بوون.


شەپۆلی بەرین و بێ‌پیشینەی بێکاری لە ئاکامی داخرانی سەدان کوورەی خشت‌بڕی لە دوو ساڵی رابردوودا، بێکاریی ٥ هەزار کرێکاری لە پارێزگای کرماشان لێکەوتۆتەوە.

1033.jpg




خاوەن کوورەکان و کرێکاران، دەسپێکی ئامانجدار کردنی یارانەکان و زیاد بوونی نرخی سووتەمەنی بە هۆکاری سەرەکیی بێکاری لە کوورە خشت‌بڕییەکان دەزانن.


بەپێی ئەم راپۆرتە، یارانەکان سووتەمەنیی کوورە سونەتییەکان لە خۆ ناگرێ و شەپۆلی بەرینی بێکاری گوندەکانی گوودین، شوورچە، قارلق، کووچە، تاهیر ئاوا، و حوسێن ئاوای گرتۆتەوە.


1034.jpg



کوورە خشت‌بڕییەکانی پارێزگای کرماشان، دەیان هەلی کاری بۆ ئەو پارێزگایە و هەروەها پارێزگاکانی جیران، وەک پارێزگای سنە، لوڕستان و شارەکانی دەوروبەری رەخساندبوو.


بەگوێرەی وتەی هاووڵاتییانی ناوچەی کرماشان، بەرپرسان لە هەمبەر بارودۆخی کوورەکان و پرسی کرێکاران کەمتەرخەمن و هێندێ لە کرێکاران تووشی کێشەی لەش ساخی بوون.


1035.jpg



حوسێن هاووڵاتییەکی کرماشانی بە هەواڵنیری ماڵپەڕی کرماشان پۆستی گوتووە: "لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ١٦ ترانسی بەرق دزراوە. هەمووی ئێمە بێکار بووین. لاوان روویان لە مادە سڕکەرەکان کردووە. هەمووی ئێمە برسیمانە، مەگەر مرۆڤی برسی چ کارێک دەتوانێ بکات".


یەکێک لە خاوەن کوورەکان گوتوویەتی: "لێپرسراوانی رێژیم ویست و داخوازییەکانی خەڵک بەلاڕیدا دەبەن و داوای پارەمان لێ دەکەن لە حاڵێکدا کە ئێمە بۆ نانی شەو موحتاجین".


1036.jpg



کرێکارێکی کوورەخانەی خشت‌بڕی کە لەشی لە کاتی کار کردندا تووشی کێشە بووە بە کرماشان پۆستی گوتووە: بارودۆخی جسمانیی من نالەبارە، بارودۆخی ژیان بۆمان تاڵ بووە و هیچ یارانەیەکیان بە ئێمە نەداوە، ئایا ئەمەیە عەداڵەت؟!".


زۆربەی کرێکاران گوتوویانە: "چەندین جار نامەمان بۆ فرماندار و پارێزگای کرماشان ناردووە هەتا ئاوڕێک لە دۆخی نالەباری کوورەخانەکان بدەنەوە، بەڵام هێچ وڵامێکیان نەداوەتەوە و درگایان بە روومان داخستووە".


راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک