کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە سەردەشت کۆچی دوایی کرد

15:04 - 21 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: دایکی شەهید \'\'عەلی عەبدوڵڵاهی\'\' شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٩ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، دایە \'\'ئەستی حەمەوەیسی\'\' دایکی \'\'عەلی عەبدوڵڵاهی\'\' شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی \'\'ئەحمەد بویر\'\'ی سەربە شارستانی سەردەشت، کۆچی دوایی کرد.
شەهید عەلی لە سەرەتای دەسپێکی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پەیوەست بە ریزەکانی حیزبەوە بوو و لە ساڵی ١٣٥٩ لە شەڕێکی قارەمانانەدا شەهید بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە \'\'ئاستی\'\' دەکات و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێت.
رۆحی شاد