کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژن و مێردێکی سیاسی مەترسیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانیان لەسەرە

11:35 - 7 خاکەلێوه 2724

بەپێی هەواڵی چاونیووز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژن  و مێردێکی سیاسی بە ناوەکانی فەهمیدە(ئەژین) حوسێنی خەڵکی گوندی بۆڕیەر و و ڕەشاد محەممەدی خەڵکی کامێران، لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە دەسبەسەر کراون و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.

ئەم ژن و مێردە حەفتەی ڕابردوو، لە تورکیە دەسبەسەر کراون و ڕەوانەی کەمپێک کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

ئەژین حوسێنی و ڕەشاد محەممەدی ماوەی چەند ساڵێک چالاکیی سیاسییان هەبووە.

چاونیووز، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئەم ژن و مێردە داوای هاوکاریی لە هەموو لقەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ولاتانی ناوچە و ناوەندە مافی مرۆییەکان لەم بارەوە کردووە و رایگەیادوە: بەرپرسایەتیی تەندروستی و گیانی ئەم دوو پەناخوازە سیاسییە لەئستۆی وڵاتی تورکییەیە.