کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵۆکانی زاگرۆس عەمەلیاتیان ئەنجام دا

14:36 - 12 خەزەڵوەر 2717

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس لە شاری شنۆ لە عەمەلیاتێکدا مۆڵگەیەکی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانیان خاپوور کرد.

وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووتەوە کە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە کاتژمێر ۱۱ی شەو مۆڵگەی چەکداری گوێ لەمستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندی شێخان سەر بە شاری شنۆ کەوتە بەر هێرشی هەڵۆکانی زاگرۆس.

بەپێی ڕاپۆرتی هەڵۆکانی زاگرۆس هێرش بۆ سەر ئەو مۆڵگەیە ماوەیەکی درێژی خایاندوە دواتر هەڵۆکانی زاگرۆس بە سڵامەتی شوێنی عەمەلیاتەکەیان جێهێشتووە.

هەروەها ئەو بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆس، دوو مردووکێشی دوژمن لەبەرە بەیانییەوە لە نێوان شاری شنۆ و مۆڵگەی شێخان لە هاتووچۆ دابوونه.