کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حدکا ناوی شەهیدەکەی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکەی بڵاو کردەوە

03:08 - 4 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: لە ئاکامی هێرشی ئەمڕۆی هێزەکانی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، پێشمەرگەیەک شەهید و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی کورستان میدیا و بە پشت بەستن بە کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، \'\'قادر کەریمی\'\' پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە هێرشی یەکلایەنەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆسەر پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، شەهید کرا.

حیزبی دێموکرات وێڕای مەحکووم کردنی ئەو هێرشە سەرەڕۆیانە و نامەسئوولانەی پارتی کرێکارانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە هەموو خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی شەهید قادر کەریمی و هاوسەنگەرانی دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رێگای پڕ رێبوار

لینکی پێوەندیدار:

ــ حیزبی دێموکرات راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکانی pkk بڵاو کردەوە

ــ هەڵوێستی لایەنەکانی کوردستان لەهەمبەر داسەپاندنی شەڕ لەلایەن pkkـەوە

ــ دوو هێلی‌کۆپتەری رێژیم بەردەوام هێز رەوانەی ناوچەی کێلەشین دەکەن

ــ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ کرانە ئامانجی هێرشی گەریلاکانی پ‌ک‌ک